riklam

بانكی ناوه‌ندی: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاتییه‌

ئابوری 07:02 PM - 2020-01-07
.

.

بانكی ناوه‌ندی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار كاتییه‌ و ئاماده‌یه‌ بڕێكی زۆری دۆلار بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ جێگیركردنی نرخی دینار.

دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ سزادانی عیراق، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بازاڕه‌كاندا ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌، بانكی ناوه‌ندی عیراقیش له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت و ئاماده‌یه‌ بڕێكی زۆری دۆلار بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ جێگیركردنی نرخی دینار.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاتییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ لێدوانی سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket