riklam

باشترین دیفاع

بابەتی گۆڕاو 02:23 PM - 2020-01-07
.

.

باشترین دیفاع
مادام تفەنگچییە شارەزا و سەلکە زۆڵەکان قەناعەتیان وایە کە باشترین ڕێگە بۆ دیفاعکردن ئەوەیە بۆ ھجوم بکەی ،کەواتە حسابەکە بەم نەوعەی لێ دێت
حکومەت:ئەرێ میللەتی بێ شعور ئەو مەعاشە زۆرە چی لێ ئەکەن؟
ئەمریکا:چەندم پێ گوتی مەیەرە بەر ساروخەکە؟
دکتۆر:تۆزێ ویژدانت ھەبێ کاک نەخۆش ،ئەوە بۆ نایەی بەلاماندا؟
مناڵ:ھەتیو بابە ئەوە بۆ ناچی بەلای دەرس ودەورەکەتەوە؟
بووک: دەھەڵسە ئامۆژن وا نیوەرۆیە.ئەم ھەموو خەوە بوو بەچی!!
مامۆستا:بەڵێ ھەر ئەوەیە دەستم خۆش بێ .من لە مەکتەب تاقەتی گوێگرتنم نی یە .حەزم لە موحازەرەی خصوصی یە
کاندید:عەیبە برای خۆم حەیای دیموکراسیشت برد.دەنگدەر چۆن ئەبێ داوای مۆبایل بکات؟
سایەق:بەڕاستی مرورێکی ئیھمالیت.ھیچ نەبێ بپرسە بڵێ بۆچی لەم بەردەرکی سەرایە قایشت نەبەستووە؟
دراوسێ:توو زات و سفەتی خوا تەریق نابیتەوە بێ پرسی ئێمە پاسۆردی وای فای یەکەتان ئەگۆڕی؟
پیاو:یەعنی کفرم کرد لایکێکم بۆ ناردی .ئەم ھەموو گوڵ و دڵە چی یە خوشکی خۆم؟
پارتی:باشە کاکە ئەلحوکمو لیللا،وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دانێن بۆ من

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket