riklam

سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان پیرۆزبای لەكۆسرەت رەسوڵ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:33 PM - 2020-01-06
.

.

خدر روسی سكرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی زایینی و لەوەڵامی نامە پیرۆزباییەكەی كۆسرەت رەسوڵ-دا، نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات.

سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بۆ كۆسرەت رەسوڵ نوسیویەتی: بەناوی خۆم و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان ئەم بەسەركردنەوەیە بەرزدەنرخێنین و لەدڵەوە سوپاسی ئێوەی پێشمەرگەو وەفادار بۆ پێشمەرگایەتی دەكەین و هیوادارین هاوشێوەیبەرێزتان زۆربێت لەڕیزەكانی گەلی كوردستان، لەساڵی تازەدا هیوای تەندروستیەكی باشت بۆ دەخوازین و وەك چۆن لەڕابردووداپەیوەندییەكانمان هەردەم لە باشیدا بووە ئێستاش جەخت لە باشتركردنی دەكەینەوە.

خدر روسی لە درێژەی نامەكەیدا كە ئاراستەی كۆسرەت رەسولی كردووە نووسیویەتی: لەم سۆنگەیەوە رەوشی ناوچەكە بەتایبەتی عیراق وادەخوازێت هێزە كوردستانییەكان زیاتر گفتوگۆ بكەن بۆ دەرچوون و زاڵبوون بەسەر قەیران و پێشهاتەكان.

لەكۆتایی نامەكەیدا سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان نووسیویەتی: دووبارە هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازین لەو ئەركەتازەیەی كە لەلایەن كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێتان سپێردراوە، جارێكی دیكە رێزو سڵاومان قبوڵ بفەرموو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket