riklam

نەوتی برێنت 70 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری 06:41 PM - 2020-01-06
.

.

نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتیش 70 دۆلاری تێپەڕاندو بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەتایبەت عیراق چاوەڕوان دەكرێت نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە لەئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستبووە، بەتایبەت لەدوای هێرشە ئاسمانییەكەی رۆژی هەینی ئەمریكاو كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەبەغدا نرخی نەوتی خاو بەردەوام رووی لەبەرزبوونەوە كردوە. 

رونیشیكردوەتە: ئەمڕۆ 6ی كانونی دووەمی 2020، لەبازاڕەكانی جیهان نرخی نەوتی برێنت 95 بەرزبوەتەوەو هەر بەرمیلێكی لە 69 دۆلارو 55 سەنتەوە گەیشتوەتە 70 دۆلارو 74 سەنت، هەروەها نەوتی خاوی ئەمریكیش 72 سەنت بەرزبووەتەوەو لە 63 دۆلارو 77 سەنتەوە گەیشتوەتە 64 دۆلارو 72 سەنت و ئەوەش بەرزترین نرخی تۆماركراوی نەوتی خاوە لەمانگی نیسانی ساڵی 2019ەوە. 

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە مەترسی لەسەر ئەوەش هەیە بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریگەرییەكانی لەسەر نەوت و كەمبوونەوەی بەرهەمی جیهانی، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبێتەوە.

 PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket