riklam

حزبی شیوعی پیرۆزبایی لە كۆسرەت ڕەسوڵ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:37 PM - 2020-01-06
.

.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، د. كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی كردووە.

لە نامەكەدا سكرتێری حزبی شیوعی بۆ كۆسرەت ڕەسولی نووسیوە: (بەبۆنەی كۆتایی هاتن و سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیینیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانپیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و تەندروستی باشت بۆ دەخوازم).

د. كاوە مەحمود نووسیویەتیشی :( هەڵبەتە ڕۆڵی جەنابتان لەئێستاو لە ڕابردوودا وەك سەركردەیەكی تێكۆشەر لەڕیزی بزووتنەوەیڕزگاریخوازی گەلەكەماندا لەپێناو وەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین، بێگومان لە داهاتووشدا بەڕێزتان ڕۆڵ و كاریگەریبەرچاوتان دەبێت لەپێناو یەكڕیزی نیشتمانیدا).

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket