riklam

هەڕەشەكەی ترەمپ نرخی دۆلاری لە عیراق بەرزکردەوە

ئابوری 01:27 PM - 2020-01-06
.

.

هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، نرخی دۆلاری لەبازەڕەكانی عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز كردەوە.

شوان هادی خاوەنی یەكێك لە نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو لە سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 6-1-2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 122 هەزارو 700 دینار بەرز بووەوە.

هاوكات لەكەركوك 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123 هەزار دیناری عیراقی و لەبەغداش 122 هەزار و 300 دیناری عیراقییە.

سامان سلێمانی پەیامنێرمان لە تاران پێی راگەیاندین: ئەمڕۆ دراوی ئێرانی نزیكەی 40 تمەن دابەزیوە و نرخی هەر دۆلارێك لە بازاڕەكانی ئێران گەیشتووە بە 13 هەزار و 340 تمەن.

ئەمە لەكاتێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەڕەشەی لە عیراق كرد كە ئەگەر ئەو وڵاتە هێزەكانی ئەمریكا لەخاكی خۆی دەربكات بە توندترین شێوە سزای دەدات و ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عیراق و ئیران.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket