riklam

نەرویج.. سێ كچە كورد سوتان

تاراوگە‌‌ 01:27 PM - 2020-01-06
.

.

لەشارێكی وڵاتی نەرویج بەهۆی گڕگرتنی خانووەكەیان چوار ئەندامی خێزانی كوردی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا، كە دایكێك و سێ خوشكبوون.

 

عەبدلجەبار عەبدوڵا چالاكوانی مەدەنی لەرۆژئاوای كوردستان رایگەیاندوە:" دوای ئەوەی لە شاری برگنی وڵاتی نەرویج خانووی خێزانێك كە كوردن و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان ئاگری گرتووە، سێ منداڵ و دایكێك تیایدا سوتاون و گیانیان لەدەستداوە".

 

وتووشیەتی:" لەكاتی ئاگر كەوتنەوەكەدا دوای ئەوەی دایكیان هاتووەتە دەرەوە، كاتێك زانیویەتی سیان لەكچەكانی لەناو ماڵەوەدان  چووەتەوە ژوورەوە، هەربۆیە  خۆی و سێ كچەكەی گیانیان لەدەستداوە".

 

ئاماژەی بەوەشكردوە:" لەو رووداوەدا باوك و كچی ئەو خێزانە لەسوتان رزگاریان بووە".

 

ئەوەشی ئاشكراكردوە:"ئەوخێزانە خەڵكی شارۆچكەی بلبلیەی عەفرینن لەرۆژئاوای كوردستان".

 

PUKmedia ئامادەكردنی "سامان یاروەیس" 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket