riklam

هاوكاری كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش دەكرێت

ئابوری 12:42 PM - 2020-01-06
.

.

وەزارەتی پێشمەرگە هاوكاری بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش دابەش دەكات.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێگەی رەسمی خۆی، بڵاویانكردوەتەوە:" ئه‌مڕۆ 6/1/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تیپشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

رونیشكراوەتەوە:"له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا،‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن، هه‌روها تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و بڕی خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكاریه‌ بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه‌ بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره‌".

 

PUKmedia سایتی وەزارەتی پێشمەرگە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket