riklam

ئەساڵە لەهاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە

ئەدەب وهونەر 11:59 AM - 2020-01-06
.

.

ژنە گۆرانیبێژی بەناوبانگی سوریا، ئەساڵە نەسری، جیابوونەوەی خۆی لەسەر هاوسەرەكەی راگەیاند.

 

كەناڵی عەرەبیە، بڵاویكردوەتەوە:" بەیانی ئەمڕۆ لەپەیامێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ژنە هونەرمەندی دیاری سوریایی، ئەساڵە نەسری،  پەیامێكی بڵاوكردوەتەوەو جیابوونەوەی خۆی لە هاوسەرەكەی راگەیاندوە".

 

هاوسەرەكەی ئەساڵە نەسری، یەكێكە لەدەرهێنەرە دیارەكانی سوریاو ناوی تارق عەریانەو ماوەی چەند ساڵێكە هاوسەرگیریان كردوەو منداڵیشیان هەیە.

 

ئەساڵە نەسری لەپەیامەكەیدا، هۆكاری جیابوونەوەكەی بۆ بەرژەوەندی منداڵەكانی گەڕاندوەتەوەو داوایكردوە نەچێتە وردەكاری كێشەكانی نێوانیانەوە، هەروەها سوپاسی ئەوانەی كردوە كە هاوخەمی بوون و لەو ماوەیەدا پشتیوانیان كردوە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket