riklam

گەرمیان ..37 وێستگەی سوتەمەنی داخراون

ئابوری 11:18 AM - 2020-01-06
.

.

لەماوەی ساڵی رابردوودا بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان بەهۆی سەرپێچیەوە 37 وێستگەی سوتەمەنی داخستووەو 37  كانی چەو لمیش سزادراون.

 

یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت وكانزاكانی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: تیمەكانمان بەبەردەوامی چاودێری وێستگەكانی سوتەمەنی و كانی چەو لم و ئەو ئەركانەی دەكەوێتە سنوریانەوە دەكەن.

 

وتیشی: لەماوەی ساڵی 2019 دا پشكنین بۆ هەزارو 120 بۆ وێستگەكانی سوتەمەنی كردوەو بەهۆی سەرپێچیەوە 37 وێستگە داخراون.

 

رونیشكردەوە:لەهەمان كاتدا بەهۆی سەرپێچی و كاركردن لەدەرەوەی ئەو سنورەی بۆیان دانراوە، 37 سەرپێچی لەسەر 26 خاوەن كانی چەو و لم تۆ ماركراوە.

 

PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket