riklam

كەسایەتییەكی دیاری دۆڵی جافایەتی كۆچی دواییكرد

ی.ن.ک‌‌ 09:04 PM - 2020-01-03
.

.

حاجی مستەفا مەولانی شاقۆڵی كەسایەتی دیاری دۆڵی جافایەتی و پێشمەرگەی شۆرشی نوێ لەتەمەنی 100 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بێستون سابوراوای ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە  PUKmedia  ی راگەیاند: تێكۆشەری دێرین و كورد پەروەرو نیشتیمان پەروەر و كەسایەتی كۆمەڵاتی دۆڵی جافایەتی حاجی مستەفای مەولان لە سەردەمی شوڕشی نوێ بەردەوام ماڵەكەی شوێنی حەوانەی پێشمەرگە بووە خزمەتی هەمووانی كردوە و باوكی ناوبراویش هەر بەهۆی كورد بونییەوە شەهید بووە، ئەوە جگە لەوەی كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی و ئاشتی خواز بوو لەگەڵ ئەوەدا هەموو تەمەنی بە كوردایەتی و یەكێتی بەخشی لەپێناو ئازادی و رزكاری گەلی كوردستان.

راشیگەیاند: ئەمڕۆش بەڕێز و وەفاوە وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ماڵئاوایمان لێكرد و بەشداری پرسەو بەخاك سپاردنی بوووین.

هاوكات مەلا حەسەن مستەفا كوڕی كۆچكردوو بە PUKmedia  ی ڕاگەیاند : یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە ئەو بیرو باوەڕەی بەباوكمان بەخشی بوو كە لەسەردەمی شۆڕشی نوێ ماڵەكەمان بكەین بە شوێنێك بۆ حەوانەوە و ئارامی و كۆبونەوەكانی دۆڵی جافایەتی.

مستەفای مەولانی دانیشتوی گوندی شاقوڵی بووە لە دۆڵی جافایەتی، سەد ساڵ ژیاوە و لە رابردوودا خزمەتی زۆری شۆڕشی نوێ و یەكێتی كردوە جگە لەوە پێشمەرگەیەكی دانەبڕاوە ئەمڕۆ هەینی 3-10-2019، كوچی دوایی كرد و ژمارەیەكی زۆریش لە بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداری پرسەكەیان كردو بەهەزاران هاوڵاتی وكەسایەتی و پیاوماقوڵانی سنوورەكەو لایەنە سیاسییەكان بەشداری بەخاك سپاردن و پرسەكەیان كرد.

 PUKmedia  شاڵاو ئەحمەد - دوكان

24.gif

25.gif

21.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket