riklam

سلێمانی.. فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی دەكرێتەوە

ئابوری 01:27 PM - 2020-01-02
فۆتۆ: ئەرشیف

فۆتۆ: ئەرشیف

لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی فێستیڤاڵی داشكاندنی بەرهەمی خۆماڵی كرایەوەو بریارە ماوەی 15 رۆژ بخایەنێت و چەندین كۆمپانیاش تێیدا بەشدارن.

سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە ئاماژە بەوەدەكەن كە ئامانجیان لەكردنەوەی ئەو فێستیڤاڵە ئەوەیە بەرهەمی خۆماڵی بناسێنرێت و خەڵك لەڕێی داشكاندنەكەوە بتوانێت ئەو بەرهەمانەی دەستی بكەوێت، ئەوەشیان راگەیاند: لەفێستیڤاڵەكەدا كە ماوەی 15 رۆژ دەخایەنێت و 100 كۆمپانیا تێیدا بەشدارن، دەیانەوێت ئەو كەسانەی بەرهەمی خۆماڵیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیاكان یەكتر بناسن و ببێتە بازاڕێك بۆ ناساندن و ساغكردنەوەی بەرهەمەكان.

ئاماژە بەوەشدەكەن هەرچەندە فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی 15 رۆژە، بەڵام ئەگەر خواستی هاووڵاتیان لەسەر بەرهەمەكانی فێستڤاڵەكە هەبێت، ئەوا دواتر بۆ ماوەی 15ی رۆژی تر كارەكانیان درێژ دەكەنەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket