riklam

پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بۆ یادی دامەزراندنی كوردسات

ی.ن.ک‌‌ 11:23 AM - 2020-01-02
.

.

ئاسۆ مامەند ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 20یەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردساتەوە پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار‌و بەڕێوەبەر و میدیاكار و كارمەندانی دەكات.

 

دەقی پیرۆزباییەكە:

بەڕێزان/ سەرپەرشتیار‌و بەڕێوەبەر و میدیاكار و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات-ی ئازیز

بەبۆنەی (۲۰)مین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردساتەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم و هیوادارم بەردەوام لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن و ببنە سەرقافڵەی بزاوتی میدیای كوردیی.

دەزگای میدیایی كوردسات، وەك كەناڵێكی پیشەیی و قاڵبوی نێو كایەی میدیا و رۆژنامەگەریی، پەرۆشانە كارەكانی خۆی وەك كەناڵێكی راستگۆ و متمانە پێكراو بە جێگەیاندوەو لەو رووەوە لەخۆ بردووانە وەك دەزگایەكی بەرپرسانە لەكایەكدا ئەسپی خۆی تاوداوە.

دەتوانیین ئەوە بڵێین؛ كە كوردسات وەك مینبەرێك بووەتە ماڵێك بۆ هەمووان و بەردەوام لەخەمی كێشەو داوا رەواكانی هاووڵاتییان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراواندا بووە، هەروەها پەرۆشانە لە خەمی ناوچە كوردستانییەكاندا بووە و پرسی كوردانی ئەو ناوچانەی لە كۆڵ ناوەو بەردەوام هەواڵ و بەرنامەی جۆراوجۆری لەبارەوە كردون.

دەزگای میدیایی كوردسات، لەپاڵ ئەركە نەتەوایەتییەكان، ئەركە نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و مەدەنییەكانشی بە جێگەیاندووە، لەو چوارچێوەیەدا رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی تەواوی كێشەو ئاریشەكان. هەروا بواری هونەری و رۆشنبیریشی فەرامۆش نەكردوەو بەردەوام مینبەرێكی دیارو كاریگەر بووە لەو رووەوە. 

بەم بۆنەیەوە جەخت دەكەینەوە؛ كە دەبێ دەزگای میدیایی كوردسات، پشتگیری و پشتیوانیی بكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ سەردەم و قۆناغەكەدا هەنگاو بنێ.

دووبارە (۲۰)مین ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات پیرۆز‌ بێت

ئاسۆ مامەند

ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی (ی.ن.ك) 

۱/۱/۲۰۲۰

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket