riklam

راگەیەنراوێك لەبنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردو ئاسۆ عومەر سوارەوە

پرسەنامە 10:51 PM - 2020-01-01
.

.

بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردو ئاسۆ عومەر سوارە لە راگەیەنراوێكیدا سوپاسی لایەنە حكومییەكان و سەرجەم ئەدیبان و هونەرمەندان و كەناڵەكانی راگەیاندو حزب و رێكخراوەكان و هاوڕێ و دۆستان و خزمانیان دەكەن، دەشڵێن: كۆچی كاكە ئاسۆ هەموانی راچڵەكاندو كەلێنێكی گەورەی لە هونەری كوردیدا جێهێشت.

 

دەقی راگەیەنراوەكەی بنەماڵەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە 

بەناوی بنەماڵەی مامۆستا عومەری حاجی محەمەدی قوربانی پێنجوێنی سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیمان هەیە بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم ئەدیبان و هونەرمەندان و دەزگای میدیایی كوردسات و سەرجەم كەناڵەكانی تری هەرێمی كوردستان و حكومەت حزب و ڕێكخراوەكان و هاوڕێ و دۆست و خزم و كەسوكارمان.

كۆچی دوایی هونەرمەندو پێشكەشكاری دیاری كورد كاكە ئاسۆ عومەر سوارە هەموانی راچڵەكاندو كەلێنێكی گەورەی لە هونەری كوردیدا جێهێشت، لەساتەوەختی كۆچی ناوادەی كاكە ئاسۆوە تەواوی چین و توێژەكان بە سینەی پڕ ئاخ و چاوی پڕ لە فرمێسكەوە لە مەراسیمی بە خاكسپاردن و پرسەكەیدا بەشدارییان كردو سەبووری و ئارامیان بە دڵی پڕ لەناسۆری خانەوادەكەی بەخشی كە بەشداربوون لە پرسەی كۆچی ناوادەی كاكە ئاسۆ برامان.

بەشداربوونتان سەبوری و ئارامی بەخشیە دڵی پڕ لە ناسۆرمان، داواكارین لە یەزدانی مەزن پاداشتی چاكە هەموو لایەك بداتەوەو كاكە ئاسۆ عومەر سوارەش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

ئاكۆ عومەر

برای ئاسۆ عومەر سوارە 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket