riklam

رێكخەری گۆڕان: ئومێدەوارم ساڵی بەهێزبونی پەیوەندی یەكێتی و گۆڕان بێت

ی.ن.ک‌‌ 08:25 PM - 2020-01-01
.

.

رێكخەری گشتی وەڵامی پیرۆزباییەكەی كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دایەوەو رایگەیاند: ئومێدەوارم ساڵی نوێ ساڵی قوڵبونەوەو لێكتێگەیشتن و بەهێزبوونی پەیوەندی سەرجەم هێزە سیاسیەكان و بەتایبەت یەكێتی و گۆڕان بێت.

 

دەقی وەڵامەكە:

بەڕێز: كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی گەیشتە دەستمان، زۆر سوپاست دەكەم و لای خۆماشمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین.

 ئومێدەوارم، ساڵی نوێ، ساڵی قوڵبونەوە و لێكتێگەیشتن و بەهێزبونی پەیوەندی سیاسیی سەرجەم لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و، یەكێتی و گۆڕان بێت بەتایبەت. مەترسی و ئاڵنگاریەكانی ناوچەكە و عیراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان، هەماهەنگ و هاوكاربین بۆ پەیڕەوكردنی چاكسازییەكی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

 عومەر سەید عەلی

 رێكخەری گشتی

 

دەقی پیرۆزباییەكەی كۆسرەت رەسول بۆ رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان

‎بەڕێز: عومەری سەید عەلی- رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان

‎بەبۆنەوەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم و ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی بەدیهاتنی خەونەكانی گەلەكەمان بێ.

‎ئەم بۆنە پیرۆزە بەدەرفەت دەزانم جەخت لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانمان لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بكەمەوە بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان، هاوكات بەیەكدەنگی و یەكگوتاری نێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جدی بدەین بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و دیموكراتییەكانمان لە عێراقی فیدراڵدا.

‎دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینتان پیرۆز بێ.

‎كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket