riklam

سه‌ڵاح كوێخا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی ئاینده‌: پاڵپشتان ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 04:20 PM - 2020-01-01
.

.

بۆ بۆنه‌ی 15 ھه‌‌مین ساڵیادی دامه‌‌زراندنی ته‌‌له‌‌فزیۆنی (ئاینده‌)وه‌‌، سه‌‌ڵاح كوێخا سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ئیداره‌‌ی گه‌‌رمیان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رو ستاف و كارمه‌‌ندانی ته‌‌له‌‌فزیۆنه‌‌كه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌‌یامی پیرۆزبایی سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ئیداره‌‌ی گه‌‌رمیان
بۆیادی دامه‌‌زراندنی ته‌‌له‌‌فزیۆنی ئاینده‌
به‌‌بۆنه‌‌ی 15 ھه‌‌مین ساڵیادی دامه‌‌زراندنی ته‌‌له‌‌فزیۆنی (ئاینده‌)وه‌‌ گه‌‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌‌ی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌رو ستاف و كارمه‌‌ندانی ته‌‌له‌‌فزیۆنه‌‌كه‌‌ده‌‌كه‌‌ین،
ماوه‌‌ی 15 ساڵه‌‌ ته‌‌له‌‌فزیۆنی ئاینده‌‌ په‌‌خش ده‌‌كات، له‌‌وماوه‌‌یه‌‌دا كه‌‌ئه‌‌م ته‌‌له‌‌فزیۆنه‌‌خزمه‌‌تی كردووه‌‌ زۆر‌ به‌‌جوانی ڕۆڵی گێڕاوه‌‌و پێویستی و بۆشاییه‌‌كی گه‌‌وره‌‌یی ناوچه‌‌یی پڕكردۆته‌‌وه‌‌،
ته‌‌له‌‌فزیۆنی ئاینده‌‌ له‌‌كاروانی خۆیدا‌ توانیویه‌‌تی له‌‌نێو دڵی بینه‌‌رانیدا به‌‌تایبه‌‌ت لای توێژی گه‌‌نجان و لاوان و ھه‌‌وادارانی وه‌‌رزشی جێی خۆی بكاته‌‌وه‌‌، چونكه‌‌ به‌‌شێوه‌‌یه‌‌كی زۆرباش گرنگی ده‌‌دات به‌‌گواستنه‌‌وه‌‌ی خول و پاڵه‌‌وانێتییه‌‌ وه‌‌رزشییه‌‌كانی جیھان كه‌‌بابه‌‌تی دڵخوازی به‌‌شێكی زۆری دانیشتوانی ده‌‌ڤه‌‌ره‌‌كه‌‌مانه‌‌‌، ئومێده‌‌وارین ئاینده‌‌ له‌‌خزمه‌‌ت به‌‌رده‌‌وام بێت سنووری په‌‌خش و وه‌‌شانی په‌‌ره‌‌پێبدات ،
لێره‌‌وه‌‌ ڕایده‌‌گه‌‌یه‌‌نین پاڵپشت و پشتیوانی ھه‌‌ركارێكین كه‌‌ئامانج لێی خزمه‌‌تكردن بێت به‌‌خه‌‌ڵكی خۆشه‌‌ویستی گه‌‌رمیان كه‌‌دڵنیاین ته‌‌له‌‌فزیۆنی ئاینده‌‌ بۆئه‌‌و ئامانجه‌‌ تێده‌‌كۆشێت

دووباره‌‌ پیرۆزبێت..

سه‌‌ڵاح كوێخا
سه‌‌رپه‌‌رشتیاری ئیداره‌‌ی گه‌‌رمیان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket