riklam

گه‌ڵاكان به‌ نۆره‌ ناوه‌رێن بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کتێب 01:29 PM - 2019-12-30
.

.

"گه‌ڵاكان به‌نۆره‌ ناوه‌رێن" ناونیشانی نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعریی ئیبراهیم هه‌ورامانییه‌ و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .

ئیراهیم هه‌ورامانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ نوێترین كۆمه‌ڵه‌ شیعری منه‌ له‌پاش كۆمه‌ڵه‌ شیعری (كه‌سێك نییه‌ وێنه‌مان بگرێ ) كه‌ به‌شێوه‌ زاری كرمانجی ژوروو بڵاوكرایه‌وه‌.

وتیشی: دیوانه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ كۆمه‌ڵه‌شیعر به‌ناوه‌كانی (ئیبراهیم ) و (مانگ به‌ته‌نیا ده‌رده‌كه‌وێت ) و (گه‌ڵاكان به‌نۆره‌ ناوه‌رێن ) كه‌ چه‌ند ده‌قێكی هایكووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعرییه‌ له‌ 314 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و له‌ئیستادا له‌ قوناغی چاپكردن دایه‌ و  بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌چه‌ند شارێكی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمی تایبه‌ت دا بڵاوبكرێته‌وه‌ .

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعرییه‌ له‌ دیزایینی نزار نورییه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای میدیایی ڕووماڵ له‌چاپ ده‌درێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket