riklam

ئەمساڵ بەبڕی 49 ملیار دۆلار كاڵا هاوردەی عیراق و هەرێم كراوە

ئابوری 05:40 PM - 2019-12-29
.

.

لقی هەولێری هاوردەو ناردنكارنی كوردستان رایگەیاند: ئەمساڵ بەبڕی زیاتر لە 48 ملیار دۆلار كاڵاو شمەك هاوردەی عیراق و هەرێم كراوەو بەراورد بەساڵی رابردووش هاوردەكردنی كاڵاو شمەك بۆ هەرێم كەمیكردوە.

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان رایگەیاند: ئەو وڵاتانەی ئێمە كاڵایان لێ هاوردە دەكەین 96 وڵات دەبن و كۆی گشتی كاڵای هاوردەكراویش بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە 9 مانگی ساڵی 2019دا 48 ملیارو 970 ملیۆن دۆلار بووە.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەكاران‌و ناردنكارانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەهەموو عیراق لەساڵی 2018دا بەبڕی 45 ملیارو 567 ملیۆن دۆلار كاڵا هاوردە كراوە، بەڵام لەساڵی 2019دا بڕەكە بۆ 48 ملیارو 970 ملیۆن دۆلار بەرزبوەتەوەو لەهەرێمی كوردستانیش لەساڵی 2018دا بەبڕی 26 ملیارو 880 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەساڵی 2019دا بۆ 20 ملیارو 926 ملیۆن دۆلار دابەزیوەو رێژەكەشی دەكاتە 22%.

ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری دابەزینی ئاستی هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێمی كوردستان لەمساڵدا بۆ یەكخستنی پێناسەی گومرگی دەگەڕێتەوە لەخاڵە سنورییەكانی هەرێم دەگەڕێتەوە كە بڕی گومرگی زیادیكرد.

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەكاران ‌و ناردنكارانی كوردستان ئەوەشی راگەیاند: بایكۆت لەسەر كاڵای توركی یەكێكی تر بووە لەهۆكارەكان بووە بۆ كەمبوونەوەی ئاستی هاوردەكردنی كاڵا بەراورد بەساڵی رابردوو، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە توركیاو ئێران لە پلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدان كە زۆرترین كاڵایان لێوە هاوردە كراوە بۆ هەرێمی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket