riklam

یەکێتی براوەبوو

بیروڕا 03:04 PM - 2019-12-29
.

.

هە مووئەوڕاستیە باش دەزانین کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە نەیتوانیوە چوارەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێ کە دەبوو دوای کۆتای وادەی کۆنگرەی سێ بەڵام نەبەسترا، نەبەستنی کۆنگرەی چواری یەکێتی لەوادەی خۆیدا بوە جێی باس وخواس ومشتوڕ وگرەوی نێو دەزگامیدیاییە حیزبی وسەربەخۆ وسێبەرەکان وتەواوی تۆڕەکۆمەڵاتیەکان  هەموولایەنەسیاسیەکان وتەنانەت لەلای زۆرێک لەکادرەکانی یەکێتی خۆشی تاکاردەگەشتەئەوەی هەندێ جار بەگروپ گوشار دروست دەکرا لەلایەن کادرەکانەوە بۆسەر مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی ئەوکات تاککۆنگرەببەستێ.

چونکە دۆخی یەکێتی بەرەو ئاڵۆزی دەڕۆشت وتادەهات خرابتر دەبوو بەتایبەتی دوای نەخۆشکەتنی مامی گەورە مان ، ڕۆژدوای ڕۆژ بابەتی نەبەستنی کۆنگرەی یەکێتی گەرمتردەبوو دۆخی یەکێتیش ئاڵۆزتردەبوو بێ ئومێدیش دروست دەبوو لەلایەن کادرەکانەوە بەتایبەتتر دوای ماڵئاوای یەکجارەکی مام ئیتر هیواکان زۆر کەم بوو دۆخی هەرێم وعێراقیش گرفتێکی تربوو لەشانسی ێەکێتدا قەیان لەدوای قەیران ڕویدەکردە هەرێم  شەڕی داعش نەبونی موچە کێشەی هەرێم وبغداد لەهەمووی کاریگەرتر بێ سەرۆک مام جەلالی ئەمانە هەمووی وایکردبوو کە بەستنی کۆنگرە مەحاڵە  وبازاڕی میدیاکانی گەرمتر ئەکرد بەڵام ئیرادەی یەکێتیەکان لەوانە هەمووی گەورەتروبەهێزتربوو تەنها ئەوەی زۆر دیاربوو بێ مامی بوو بۆیە هەندێ لەوهەڤاڵانە بڕیاریاندا ببنە هۆکاربۆچارەسەرو نزیک بونەوە تاتوانن دۆخێک بخولقێنن تابتوانرێت کۆنگرەببسترێت ئەگەر چی گرفت وکۆسپ‌ زۆر دروست دەبوو لەگەڵیشیدا زوومی کامێراکان وچاوی دۆست ونەیارانیش زیاتر نزیک دەبوەوە ئایا یەکێتی ئەتوانێ کۆنگرە ببەستنێ یان هەر قسەیە هێزی یەکێتیەکان و بەشێک لەلێپرسراوانی یەکێتی پێیان وابوو ئیتر تەواو دەبێ بڕیار‌درێت بۆکۆنگرە چونکە گەرکۆنگرە نەبەسترێ یەکێتی بەرەو نادیار‌دەبات وبینیشمان هەندێ گۆڕانی سیاسی تائاستی جیابونەوە ڕویدا.

کەدواجار بەهوڵی دڵسۆزەکانی ئەودۆخە چارەسەرکرا گروەکان دتادەهات گەورەتروگەرمتر دەبوو کەیەکێتی ناتوانێ کۆنگرە ببەستێ تەواوی میدیاکان ونوسەروڕۆشنبیروسیاسەکانی بەخۆیەوەسەرقاڵ کردبوو لەکاتێکدا کە کۆمەڵێ هەڤاڵ سەرقاڵی دروستکردنی زەمینەیەکی لەباربون تابتوانن بەجورێک لەیەکێک لەدەرگاکانەوە درفەت بۆیەکێتی دروست بکەن تابتوانێ کۆنگرە ببەستێتێت وئەوهەمووقسەوقسەڵۆک وگرەوە گەورانەی لەسەر جەستەی یەکێتی دەرا بیڕەوێننەوە بڵێن نەخێر یەکێتی هەریەکێتییە وکەی بیەوێ ئەتوانێ کۆنگرە ببەستێ ئەوەبوودواجار دوا ی سەرکەوتن بەسەر ئەوهەمووکۆست تەگەرە ناوخۆی ودەرەکیانەداسەربکەوێت و بڕیاری کۆنگرەی داو.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەسەرکەوتی کۆنگرەی بەست وتوانیشی کۆمەڵێ خۆێنی تازەبهێنێتە کایەی سیاسی نێو سەرکردایەتیەکەی ولەگەڵ سیاسیە بەئەزمونەکانی ئەم حیزبە پێوەکەوە بەرنامەو پەیڕەێکی سەردەمیانە دابڕێژن کەبتوانێ لەئاست گەورەی وداهاتوی یەکێتیدا بگونجێت ولەسەر هەمان ئایدیاو فەلسەفەی مامدا بێت توانیشی زوومی کامێرای میدیاکان پێچەوانە بکاتەوەو دۆستەکانیشی دڵخۆش بکات ونەیارەکانیشی بەحەزەرەوەلەداهاتوی یەکێتی بڕوانن جونکە تێگەیشتن دواجار ئیرادەی یەکێتیەکان بەهێزە .بۆیە من دەڵێم دواجار یەکێتی براوەڕاستەقینەکەیە.

 ڕێبوار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket