د. به‌رهه‌م له‌نێوان خواستی شه‌قام و لایه‌نه‌كاندا
بیروڕا 01:33 PM - 2019-12-29.
به سلوكیاتی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشراوی عیراق له به‌رێوه‌بردن و ده‌وڵه‌تدارییدا ده‌وترا، كه‌سێكی نه‌رمونیانه و خه‌سڵه‌تی ئاڵانگارییه‌كانی نییه، بێگومان ئه‌گه‌ر خاڵی لاوازی كه‌سێك له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدا میانره‌ویی بێ ، ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ی په‌سه‌نده كه توندره‌و و ده‌مارگیربێ له ده‌ركردنی بریاره‌كاندا ، دوڵه‌تی عیراق ته‌ركیبه‌یه‌كی له‌یه‌ك جیاوازی هه‌یه بۆیه پێویستی به ده‌ستێكه زۆر به ئامانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بكات و بۆچونه جیاوازه‌كان له‌یه‌ك نزیك بكاته‌وه ، چونكه هیچ كاتێك باجی زیانی ئاڵۆزییه‌ناوخۆییه‌كان له‌ده‌ره‌وه نه‌دراوه به‌ڵكو هه‌ر گه‌ل و میلله‌ته داویه‌تی و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی داته‌پینی ژێرخانی ئابووری و لێكترازانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی لێكه‌وتۆته‌وه، له‌ولاشه‌وه ده‌ستی ده‌ره‌كی له دووره‌وه ته‌ماشی سینارۆی مه‌شهه‌ده‌كه ده‌كات كه خۆی سیناریستی بوه. له‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی سه‌ری هه‌ڵدا زۆر كه‌س و لایه‌ن به خودی عه‌بدولمه‌هدیشیه‌وه جاك ده‌یانزانی كه ده‌ستنیاشانكردنی كه‌سێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران زۆر قورسه ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م نه‌بێ، چونكه دۆخی ئێستای عیراق له كۆنترۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌رچووه و جڵه‌و و كلیلی هێمنكردنه‌وه و ئاساییكردنی كایه سیاسییه‌كه‌ش به‌ده‌ستی شه‌قامی راپه‌ریوی به‌غدا و شاره‌كانی باشووره‌وه‌یه، دركاندنی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش به‌وه‌ی هێوركردنی دۆخه‌كه كه بریتییه له‌رازییكردن وجێبه‌جبَكردنی خواست و ویستی خۆپیشانده‌ران، به كه‌سێك ده‌كرێ كه بێمنه‌ت بێ له پۆست و پله‌و ده‌سه‌ڵات. چونكه دوور رێگه هه‌یه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پرسه‌كه و كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كان ، یه‌كه‌میان بریتییه له جێبه‌جێكردنی خواستی لایه‌نه سیاسییه‌كان دووه‌میشیان بریتییه له جێبه‌جێكردنی خواستی خۆپیشانده‌ران، داواكاریی لایه‌نه‌سیاییه‌كان بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كان هێنده‌ی ئاسمان و رێسمان له داواكاریی خۆپیشانده‌ران جودایه ، چونكه خۆپیشانده‌ران به تێكرا گه‌یشتونه‌ته‌وه ئه‌و بروایه‌ی كه ئه‌و نه‌هامه‌تیی و هه‌ژاریی و بێكاریی و نادادییه‌ی رووی تێكردوون به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی كاربه‌ده‌ستانی نێولایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆیه ئێستا به‌هیچ ده‌ستپێشخه‌ریی و چاره‌سه‌رێك قایل نابن كه‌له هه‌گبه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانه‌وه ده‌رچێ، كاتێكیش له‌دۆخی وه‌هادا دكتۆر به‌رهه‌می سه‌رۆك كۆمار كاندیدی لیستی ته‌حالوفی بینای ره‌تكرده‌وه، خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ قه‌باره‌ی كێشه‌كان كرد و چاكیش ده‌یزانی جێبه‌جێكردنی خواستی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه جگه له ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه و رشتنی خوێنی زیاتری خۆپیشنده‌ران هیچی تر نییه و درێژه‌دانه به قه‌یرانه‌كان چونكه ئه‌و كاندیده‌ی كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری كراوه پێشتر پارێزگاری به‌سره بووه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش له پارێزگاكه‌ی ئه‌ودا كوژران و بریندار بوون بۆیه د. به‌رهه‌م بوێرانه داواكاریی شه‌قام و خۆپیشانده‌رنی جێبه‌جێكرد و رێگرییكرد له رشتنی خوێنی زیاتری خۆپیشانده‌ران .
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17