riklam

بوكمان هێنا و هاتینەوە

بابەتی گۆڕاو 10:14 AM - 2019-12-29
.

.

بوكمان هێنا و هاتینەوە
بوكمان هێنا و هاتینەوە
لەگڵەزەردە پەڕینەوە
ئەقڵ لە كەللەدا نەما
بەدەست عەدەد مەسینەوە
دوای پاشقول و گاز و چڕنوق
ئەڵێن وەرن ئاشت بینەوە
وەزعی لەمەولا قۆڕترە
بەشەڕی كۆنە قینەوە
شەماڵمان چاند،سروەی بەیان
كەچی زریان ئەچنینەوە
لنگ و دەستمان هێزیان نەما
هیندەمان هەڵبڕینەوە
ڕێگامان توونی بابایە
دیسان پیایدا ئەچینەوە
ئەقڵی تازە ئیهمال ئەكەین
دێین دەنگی كۆن ئەكڕینەوە
تەئریخمان هەروا هێناوە
لەسەردەمی دێرینەوە
عیلاجی شەكرە چۆن ئەكرێ
بەمەسكەت و لەبزینەوە؟
كاڵەك بێنن با بیشكێنین
بەئەژنۆی پڕ برینەوە
ئەڵێن تروسكەیەك وا دێت
لەكۆبانی و عەفرینەوە
یەعنی ئیتر خەڕەكی كۆن
بێهوودە ناڕێسینەوە؟!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket