riklam

کۆنگرەش تەواو کاتی کردارە!!

بیروڕا 01:13 PM - 2019-12-28
.

.

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر کۆنگرەی چوارەمی یەکێتى نیشتمانى کوردستان بەسترا ، ئەو کۆنگرەی زۆرێک گرەویان لە سەرنەبەستنى کردبوو بەڵام خۆشبەختان دڵسۆزانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و خەمخۆرانى ڕێبازەکەى سەرۆک مام جەلال خەونى زۆرێک لە نەیارانى یەکێتى لە گۆڕنا ، پیرۆزبایی لە کاندیدە سەرکەوتوەکان ئەکەم و هیوای کاری زیاتر بۆ ئەو هەڤاڵانەی کە دەرنەچوون و سیاسەت پڕیەتى لە بەرز و نزمی هەستان و کەوتنەوە .

لە ئێستاکە کوردستان وعێراق و ناوچەکەش بە دۆخی ئاڵۆزی سیاسی تێپەڕئەبێت و یەکێتی نیشتمانى کوردستانیش یەکێکە لەو هێزەکاریگەرانەى کە کاریگەری لە سەر بڕیارەکانى عێراق و هەرێم هەیە ، بە تەنها بەستنى کۆنگرە نابێتە هۆی ئەوەی کە کڕوکپی لێ بکەین و پێمان وابێت کە بەستنى کۆنگرە مانای سەرکەوتنى تەواوە ،بەستنى کۆنگرە یەکەم هەنگاوی سەرکەوتنە و ڕێگایەکى دورودرێژترمان لە پێشەڕۆژدایە ، پێویستە یەکێتى پەیڕەوی سزاو پاداشت بکات کەسانێک کە لە یەکێتى زویر بوون بەسەریان بکاتەوە دۆست و دوژمنی خۆی بناسێت کەسانى دڵسۆز بە سەربکاتەوە یەکێتى بە تەنها موڵکى کەسێک و دوو نیە بەڵکو چۆن لە شەوەزەنگ و ناخۆشی و تاریکى ڕۆشنایی بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان گەڕاندەوە پێویستە لە ئێستابەدواوە خزمەتى زیاتر بە خەڵک و کادیرو دلسۆزەکانى خۆی بکات ، ناکرێت چیتر یەکێتى لە دەست کۆمەڵێک کەس بێت کە تەنها بۆ بەرژەوەندى خۆیان بە کاری بهێنن هەموومان بە یەکێتیەوە جوان و سەربەرزین .

پێویستە یەکێتى دوای بەستنى ئەم کۆنگرە کار بە پەیڕەوی ناوخۆی بکات و تەواوی بڕگەکانى بێ کەم و زیاد جێبەجێ بکات و هەرئەوەش لە یەکێتى چاوەڕێ ئەکرێت ، پێویستە ئاوڕی تەواو لە چینى لاوان و گەنجان بدرێتەوە کە داینەمۆی هەڵسوڕێنەری کۆمەڵگان ، پێویستە سیاسەتێکى تۆکمەوبەهێز بۆ کوردستانێکى بەهێز بۆ یەکێتیەکی بەهێزپەیڕەو بکەین کەسی شایستە لە شوێنی شایستەدابنرێت ، ناکرێت لە بەرکەسێک یەکێتى لە شوێن و ناوچەیەک بەرەودواوە هەنگاو بنێت کەسانێک کە نەتوانن یەکێتى جوانتر بکەن نابێت یەکێتى چاوپۆشی بکات و لێپرسینەوە نەکات بۆیە پێم وابێت ئەم یەکێتیەی ئێستا یەکێتیەکی بەهێز ئەبێت و بە هێزێکى زیاتر ئەگەڕێتەوە ناو مەیدانی سیاسەتەوە ..

هیوادارم یەکێتى  ببێتەهۆی ئاشتی و تەبایی زیاتر گەڕانەوەی خۆشی بۆ ناوچەکە و هەرێمى کوردستان ، هیوادارم یەکێتى بتوانێت ئۆرگانەکانى بەتەواوی سەرلەنوێ ڕێکبخاتەوە و ڕۆحێکى نوێ و هێزێکى نوێ بە یەکێتى ببەخشن و یەکێتى بگەڕێنەوە هێزی جێ متمانەى خەڵک و هێزی یەکەم ..

سەفین لە بن بێت یەکێتى لە بن نایەت ، بەهیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی دڵسۆز و کادیرولایەنگرانی یەکێتى نیشتمانی کوردستان یەکێتیەکی بەهێز کوردستانێکى بەهێزمان ئەبێت ، لاوازی و سستیش دواخستنمان ئەبێت لە ڕکابەرەکانمان و بچووکبوونەوەی یەکێتی کە هەرگیز دڵسۆزانی یەکێتی و کادیرانی یەکێتى ئەمە قبوڵ ناکەن .

PUKmedia نوسینى: هەژارنامیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket