riklam

لە ساڵی نوێدا دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

ئابوری 02:45 PM - 2019-12-27
.

.

لە سەرەتای مانگی یەكی ساڵی نوێدا دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ  چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك ئامادەیە.

لەوبارەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم  راگەیاند: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ  چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك ئامادەیە و پارەكەی بەغداش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی ئامادەیە.

وتیشی بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 5 و 6ی كانوونی دووەمی 2020 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2019 و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت .

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەیەكدا باسی لەوە كردووە كە ئەو پارەیەی بەغدا كە مانگانە دەینێرێت بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا لە بارەی پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بە پارەی داهاتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەكان كە بڕەكەی 317 ملیار دینارە و  پارەكەی بەغداش كە بڕەكەی 453 ملیار دینارە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكات.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket