riklam

عیراق بڕی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو داهاته‌كه‌ی له‌ مانگی رابردودا ئاشكراده‌كات

ئابوری 04:38 PM - 2019-12-26
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق داهاتی نه‌وت له‌ مانگی تشرینی دووه‌م زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌مڕۆ 26-12-2019، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا، زیاتر له‌ 102 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌، كۆمپانیای سۆمۆش ئاشكرایكرد: چین و هندستان گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عیراق بوون، له‌و مانگه‌دا.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاستی و باشووری عیراق، 102 ملیۆن و 5 هه‌زارو 95 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌، وتیشی: داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌و مانگه‌دا، 6 ملیارو 137 ملیۆن و 648 هه‌زار دۆلاره‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق روونیشیكرده‌وه‌: بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ كێلگه‌كانی كه‌ركوك 2 ملیۆن و 381 هه‌زارو 65 به‌رمیل بووه‌، داهاته‌كه‌شی 140 ملیۆن و 663 هه‌زارو 780 دۆلاره‌، وتیشی: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا، 60دۆلارو 39 سه‌نت بووه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكرده‌وه‌: كۆمپانیاكانی چین و هندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عیراقن، كۆمپانیاكانی ئه‌مریكاو كۆریای باشوریش له‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مدان.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket