riklam

كۆنگرە، دەستپێكی شۆڕشێكی نوێ

ی.ن.ک‌‌ 01:03 PM - 2019-12-26
.

.

شەهریە ئەحمەد محێدین

 (ی.ن.ك)، وەك هێزێكی كاریگەری نێو گۆڕەپانی سیاسی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بەتایبەت رۆڵ و بایەخی دیارە مەزەندە دەكرێت بەدووەم پارتی سیاسی لەڕووی هێزی جەماوەری و رۆڵی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عیراقیش خاوەنی پێگەی سەرۆك كۆمارە ئەمە  بۆ كورد بەبایەخ و گرنگ ئەژماردەكرێت.

سەرباری ئەوانەش یەكێتی لەسەردەمی هەڤاڵی كۆچكردوو مام جەلال خاوەنی هێزوو پێگەی تایبەتی خۆی بوو لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی كەنداو ئەوروپاش حسابێكی تایبەت بۆ كورد دەكرا، بەداخەوە دوای كۆچی مام هاوكێشەی سیاسی بەتایبەت بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵۆزو شڵەژاوی پێوە دیاربوو، ئەتوانم بڵێم رێك دوای رۆشتنی مام جەلال بۆ بەغداو رۆشتنی هەتاهەتایی ئەو یەكێتی زیاتر رۆچوو لەنێو دۆخێكی ترسناك و پڕ كێشە ناڕەزایی شەقام و ناوخۆیی كە بەهیوام كۆنگرە ببێتە دەواو چارەسەر بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، یەكێتیەكی بەهێزو پتەو بنیادبنێن.

یەكێتیەك كە زامن بێت بۆ گەراندنەوەی هیوا بۆ گەنجان لەڕووی دابینكردنی كار، لەكاتێكدا گەنج دیارترین جومگەی هەرە زیندووی كۆمەڵگاو وڵات و هەر حیزبێكە ئەگەر بیەوێت، لەبەر ئەوە بەر لەهەموو شت دەبێت بگەڕێینەوە بۆ خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنی بارو زروفی گەنج و دانانی پرۆژەی كارو دەرفەت بۆیان، ئەمەش رێگایەك دەبێت بۆ بەدەست هێنانی رێژەیەكی باش لە هێزو توانای گەنجان و زیندووكردنەوەی شانەو رەوتی سیاسیمان، كەواتە دۆخی دوای كۆنگرە دەبێت زۆر جیاواز بێت زامنی ماف و دادپەروەری بێت بۆ كادرو، ناوخۆ.

هەروەها بیركردنەوە لەزیادكردنی خزمەتگوزاری بۆ كۆمەڵانی خەڵك لە ئەجندای یەكێتی دا بەڕوونی باس كرابێت و بەكردار بكرێت كە ئەمەش مانەوەو تاقەی زیاتر دەدات بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی خەڵكی لەكاتێكدا یەكێك لە پرەنسیپەكانی حیزب ئەوەیە، خەبات لە پێناو بەدەستهێنانی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكی، چونكە سەردەم سەردەمی شۆڕشی گۆڕانكاری و خۆگونجانە لەگەڵ ئاپۆرای جەماوەر.

خەڵكی بێزاربوون حیزبە كلاسیكییەكان و وتەو گوفتاریان و لەكاتێكدا حیزبەكان جگە لەلاسایی كردنەوە هیچ تازەگەرییەكی ئەو تۆیان نیە بە ئێستاشەوە دەبینین خەڵكی لە هەریەك لە عێراق و ووڵاتانی وەك ئێران و لوبنان... هتد بێزارن و لەخۆپیشاندان بەردەوامن ئەمە دوورنیە بۆ هەرێمی كوردستانیش ئەگەر ئەو دۆخە بە خێرای تێنەپەڕێنێت، دیارە خەڵكی چی دەوێت لە دەسەڵات و حیزبەكان لە كاتێكدا حیزب و حكومەت دوودانەی لێك دانەبڕاون تەواوكەری یەكترن، لەبەرئەوە ئەركی یەكێتی دوای كۆنگرە قورستر دەبێت و دەبێت لەو پێناوەدا بجەنگێت و رەزامەندی جەماوەر لەبیر نەكات بە كادرەكانیشیەوە.

 دەبێت شۆڕشی پیشەسازی و ئابوری بە بەرنامەبكرێت بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی یەكێتی و گەڕاندنەوەی داهات و كار بۆ گەنجان و بەڕاستی لە نێو خەڵكدا خۆی ببینێتەوە .

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket