riklam

چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك به‌رهه‌مه‌ نوێيه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

ئەدەب وهونەر 05:03 PM - 2019-12-25
.

.

هونه‌رمه‌ندان عوسمان میروه‌یس و كه‌نار محه‌مه‌د به‌رهه‌مه‌ نوێكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ش كۆتایی هاتنی كاره‌كانی نوێترین به‌رهه‌می راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عوسمان میروه‌یس وتی: به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌م به‌ ناوی كچه‌ جاف ئاواز و تێكستی فۆلكلۆره‌و گروپی موزیكی لوڕ كاریان له‌م به‌رهه‌مه‌دا كردوه‌و نزار زێوێی كاری دابه‌شكردنی موزیكی كردوه‌و ئارام حه‌سه‌ن كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی كردوه‌و له‌ گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و بناری به‌مۆ وێنه‌گیراوه‌.

هاوكات خانمه‌ هونه‌رمه‌ند كه‌نار محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی سه‌فه‌ر بڵاو كرده‌وه‌و له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌وه‌ وتی: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تێكستی ئیسماعیل محه‌مه‌ده‌ و ئاوازی نزار زێوێییه‌و دیار مه‌هدی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی دوره‌ وڵات ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپ به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ناوی لاوۆ, كه‌ تێكستی كه‌ژاڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌و ده‌رهێنانی ژیار فایه‌قه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket