riklam

عەرز ئەكەم

بابەتی گۆڕاو 02:25 PM - 2019-12-24
.

.

عەرز ئەكەم
*ئەوندە زەرورە ئەڵێی بۆینباخە لەگەڵ ڕانكو چۆغەدا..پەیڕەو وپڕۆگرامتان عەرز ئەكەم
*لێتان ناشارمەوە ئەویش بەقەدەر مەلا عەلی كەڵەك خەرافاتی بڵاو كردۆتەوە...ئیعلامی كوردیتان عەرز ئەكەم
*ڕۆژی ملیۆنێكیش كۆ بكەیتەوە قیمەتی قنگە جگەرەیەكی نی یە ...لایكی فەیسبوكتان عەرز ئەكەم
*كە زۆری بۆ هێنایت لە كۆنگرەشدا بیت پەنگت پێ ئەدا...پرخەپرخی خەوتان عەرز ئەكەم
*لە سایەی خواوە ئەوەندەمان هەیە ئەتوانین بەشی ئەمریكاشی لێ بدەین..هینتان عەرز ئەكەم،مەسئول لەگریسدا
*كەس بەقەدەر ئەوقوڕمساغە حەیای هەرێمەكەمانی نەبردووە..كارەبا نا،پارەی دزراوی نەوتەكەتان عەرز ئەكەم
*هیچ تامێكی تیا نییە ،بەدەققەیەك تەواو ئەبێ...دڵتان بۆ شتی خەتەر نەچێ،فەحسی دكتۆرتان عەرز ئەكەم
*بەڕاستی هەموو كوردی ئیزعاج كردووە...سەیارەی غازەكە ناڵێم،بێدەنگیی موعارەزەتان عەرز ئەكەم
*خۆزگەم بە خۆی،عیبادەل بەشەر ناوی ناهێنێ...شعوری قەومییتان عەرز ئەكەم
*یەكەم جارگۆرانییەكی فەڕەنسی هێمن پۆست ئەكات ،ئینجا دوایی ڕەسمی مەنجەڵێك سەروپێ...ئافرەتی كوردتان عەرز ئەكەم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket