riklam

پایتەختی رۆشنبیری یادی رۆژی جیهانی سینەما دەكاتەوە

ئەدەب وهونەر 01:16 PM - 2019-12-24
.

.

بەبۆنەی یادی سینەماوە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەندی سیینەماكار و بۆیەیكەمینجاریش فیلمی زاگرۆس نمایشدەكات.

رێبوار حەمە هەورامی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی چالاكییەكە بە PUKmedia  ی راگەیاند: سەعات 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 28-12-2019  لە هۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانی، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی یادی سینەمای جیهانی  دەكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت كەتێیدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە چەند هونەرمەندێكی سیینەماكاری لاو كە لەبواری نواندندا كاردەكەن.

وتیشی: هەر لەچوارچێوەی چالاكییەكانماندا نمایشی پۆستەری ئەو فیلمانە دەكەین كەساڵانی پێشوو لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانییەوە بەرهەمهێنراون و  بۆیەكەمینجاریش لە سلێمانی فیلمی زاگرۆس نمایشدەكرێت.

فیلمی زاگرۆس فیلمێكی درێژی كوردییە و ساڵی 2017 لەلایەن سەهیم عومەر خەلیفەوە دەرهێنانی بۆكراوە و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بەدەستهێناوە، لە فیلمەكەدا كۆمەڵێك ئەكتەری بەتوانای كوردستانی باكور رۆڵی تێدا دەبینن و ماوەكەی 1 سەعات و 42  دەقیقەیە و یەكەمجارە لە سلێمانی نمایش دەكرێت.

برایانی لۆمیر لەو رۆژەدا دەستیان كردووە بەنمایشی  وێنەی جووڵەی دەستی و ساڵی 1895 یادی 100 ساڵەی لە پاریس كرایەوە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket