به‌ختیار عه‌لی و پرسی شۆڕش و سه‌ركرده و مێژووی كورد
ئەدەب وهونەر 11:04 AM - 2019-12-24.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ رۆمانی ده‌ریاس و لاشه‌كان
ماوه‌یه‌كی زۆره نووسه‌ران گله‌یی ئه‌وه له خوێنه‌ران ده‌كه‌ن، كه پشتیان له خوێندنه‌وه‌ی كتێب كردووه، له‌مه‌شدا ته‌كنه‌لۆژیا رۆڵێكی ئێجگار نێگه‌تیفی هه‌بووه، چونكه وایكردووه كه خه‌ڵكی زیاتر به ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وابه‌سته بن و پشت له خوێندنه‌وه‌ی كتێب و رۆژنامه‌كه بكه‌ن. له هه‌شتاكان و حه‌فتاكاندا تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كان، له كوردستاندا، خوێنه‌رێكی زۆر هه‌بوون، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی سه‌ره‌ی ده‌گرت بۆ كتێب كڕین، ئه‌مه‌ش چ له‌رووی مه‌عنه‌ویی و ئابووریشه‌وه،هانده‌رێكی باشبوو بۆ نووسه‌ران وه‌رگێران، تا له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن. به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕینه‌ی كتێب وه‌كو فارسه‌كان ده‌ڵێن " گوزه‌شت". لێ خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی پێشوودا دووباره خه‌ریكه خوێنه‌ر بۆ كتێب ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی چه‌ند نووسه‌رێكی باشه‌وه، كه یه‌كێكیش له‌وانه كاك به‌ختیار عه‌لییه.
له‌ماوه‌ی پێشوودا له ده‌زگای چاپ و په‌خشی ره‌هه‌ند، بینیمان خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ره‌یان گرتووه تاوه‌كو رۆمانه نوێكه‌ی به‌ختیار عه‌لی بكڕن، به‌راستی ئه‌و دیمه‌نانه مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌بوو لای من، چونكه ده‌مێكه دیمه‌نی وامان له كوردستاندا نه‌دیوه، به بڕاوی من، ئه‌مه هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی زۆر باشه، بۆ دووباره ئاشتكردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به كتێب. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردم كه چه‌ند دێریكش له‌باره‌یه‌وه بنووسم، هه‌م بۆ ئاشناكردنی رۆمانه‌كه و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌كو ده‌ستخۆشییه‌ك بۆ كاك به‌ختیار، كه توانیویه‌تی دووباره ئه‌دمۆسفێرێكی جوان، به كتێبخانه‌كانی ببه‌خشێت. هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه له‌ناو به‌شێكی زۆری نووسه‌راندا، له‌جیاتی پشتگیری ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌ن، كه‌چی زیاتر پشتیان له‌م كتێبه و نووسه‌ره‌كه‌ی كرد، له‌مه‌شدا زیاتر رق و كینه جێگه‌ی پشتگیریی و ده‌ستخۆشیی گرته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه
ده‌ریاس و ئه‌لیاس دوو برای دووانه‌ن، به‌ڵام له رووی كه‌سایه‌تییه‌وه جیاوازن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی. ده‌ریاس ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌وروپا ژیاوه‌و كه‌سێكی رۆشنبیر‌و خوێنده‌واره‌و پاش ته‌واوكردنی زانستی مێژوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، به‌ڵام ناتوانێت له زانكۆ دابمه‌زرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دژایه‌تیكردنییه‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه، پاشان له ئه‌رشیفخانه‌ی شار، وه‌كو كارمه‌ندێك كار ده‌كات. گه‌رچی ئه‌لیاسی برای كه‌سێكی ئاسایییه و سه‌رتاشخانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌و ره‌وشه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی كه رووی له شاره‌كه كردووه، ئه‌ویش تێكه‌ڵی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه ده‌بێت، كه ته‌واوی شاره‌كه‌ی گرتۆته‌وه و ده‌بێته یه‌كێك له هه‌واداره سه‌رسه‌خته‌كانی جه‌نه‌ڕال بیلال.
شار ساڵانێكی زۆر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كه‌ی ئه‌فسووناوی به‌ناوی "سه‌ردار قه‌مه‌رخان" به‌ڕێوه ده‌برا كه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌یی بووه، پاش 16 ساڵ له‌مردنی ، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شار، چونكه له‌وساڵانه‌دا شاره‌كه له لایه‌ن هێزێكی داگیركه‌ره‌وه ، داگیركرابوو، " له‌مه‌شدا زیاتر ئاماژه‌یه بۆ سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی " .
پاش مردنی ئه‌ویش سه‌ركرده‌یه‌كی تر په‌یدا ده‌بێت كه ناوی "میر ته‌لاران" ده‌بێت و سه‌رۆكی "پارتی ئازادیخوازه دیموكراته‌كان" ده‌بێت، ئه‌م سه‌ركرده‌یه زیاتر باوه‌ڕی به ئازادی ده‌بێت و رێگا ده‌دات كه خه‌ڵكی نوكته‌ی له‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌میش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌ڵمانیا ده‌مرێت و دواتر به فرۆكه ده‌یهێننه‌وه بۆ ناو شار و له‌سه‌ر یه‌كێك له‌گرده‌كانی شار ده‌نێژێرێت و ئه‌ویش ئارامگاكه‌ی ده‌بێته شوێنێكی پیرۆز بۆ هه‌وادارانی." له‌مه‌شدا زیاتر مه‌به‌ستی " سه‌رۆك مام جه‌لاله
".
له‌پاش مردنی میر ته‌لارانی له‌ناو حزبدا جه‌نگی باڵه‌كان ده‌ستپێده‌كات و جه‌نه‌ڕاڵ بیلال پاشئه‌وه‌ی شكست ده‌هێنێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان، ناچار واز له حزب ده‌هێنێت و هه‌وڵ ده‌دات، كه له رێگه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌وه، شۆڕشێكی گه‌وره له دژی ده‌سه‌ڵات به‌رپا بكات، به‌ڵام له‌مه‌شدا شكست ده‌هێنێت.
له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا جه‌نه‌ڕال بیلال، " ماهان" ی دایكی ده‌دۆزێته‌وه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆر لێی دووركه‌وتۆته‌وه، پاشان دایكی پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه برایه‌كی هه‌یه به‌ناوی " نۆبار" ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی براكه‌یه‌وه، كه‌سێكی شۆڕشگێڕه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شداری له شۆڕشی فه‌له‌ستینی و كوردانی باكوور كردووه، پاش یه‌كتربینینه‌وه له‌گه‌ڵ براكه‌ی، رێكده‌كه‌ون كه شۆڕشێكی گه‌وره له وڵاته‌كه هه‌ڵبگیرسێنن.
نۆبار هه‌وڵ ده‌دات له‌پشته‌وه رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت و پاش كوشتنی جه‌نه‌ڕال بیلال، وه‌كو تارماییه‌ك له‌ناو شاردا دێت و ده‌چێت، چونكه ئه‌و پێی وایه ده‌بێت سه‌رۆك خه‌ڵكی تاڕاده‌ی په‌رستن، بیپه‌رستن و ده‌روێش ئاسا دوای بكه‌ون، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌فسووناوی له‌ناو گه‌لدا بمێنێته‌وه، چونكه به‌نه‌مانی ئه‌و، خه‌ڵكی وره‌یان نامێنێت و شۆڕش له‌ناوده‌چێت.
شۆڕش ته‌واوی شار ده‌گرێته‌وه‌و جه‌نگێكی ناوخۆیی گه‌وره له‌شاره‌كه دروست ده‌بێت،لاشه‌یه‌كی زۆر له‌كوچه و كۆڵانه‌كان ده‌كه‌وێت، ده‌ریاسی برای ئه‌لیاسیش، سه‌ره‌تا وه‌كو چاودێرێك سه‌یری شه‌ڕه‌كه ده‌كات و دوایی رۆڵی مردوونێژ ده‌بینێت هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر، لاشه مردووه‌كان بنێژێت، به پێچه‌وانه‌ی براكه‌یه‌وه، كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له شه‌ڕه‌كه‌دا.
كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش ئه‌لیاس ده‌مرێت، له پاش ناشتنی براكه‌ی، دووباره ده‌ریاس شار به‌جێده‌هێڵێت و كه‌س ئاگاداری نابێت، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌مجار به شێوه‌یه‌كی كتوپڕی هاته‌وه وه‌كو بێگانه‌یه‌ك له‌ناو شاردا ژیا، له‌كۆتاییشدا به شێوه‌یه‌كی كتوپڕی شار به‌جێده‌هێڵێت. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی شار به‌جێبهێڵێت، بیره‌وه‌رییه‌كانی لای مامۆستا مه‌ردان به‌جێده‌هێڵێت، كه ده‌بنه بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه.
شۆڕش و گۆڕانكاریی
ده‌توانم بڵێم یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م رۆمانه، پرسی " شۆڕش و ریفۆرم و گۆڕانكاریی" یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. نووسه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه هه‌وڵیداوه قسه‌وباسێكی گه‌رم له‌باره‌ی پرسی شۆڕشه‌وه بكات، دیاره له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی جیهانیدا، زۆرجار نووسه‌رانی جیهان له رێگه‌ی " رۆمان یان چیرۆكه" وه هه‌وڵیانداوه قسه‌ی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن بۆ نموونه " دۆستۆیڤسكی له رۆمانی شه‌یتانه‌كان، مه‌كسیم گۆركی له رۆمانی دایك، ئێمیل زۆلا له رۆمانی ژێرمیناڵ" دا گرنگی گه‌وره‌یان به پرسی شۆڕش و راپه‌ڕین داوه‌و هه‌ندێكجاریش ره‌خنه‌ی توندیان له دیدیگای شۆڕشگێڕان گرتووه به‌تایبه‌تی دۆستۆیڤسكی، گه‌رچی رۆمانه‌كه‌ی گۆركی زیاتر ده‌چێته قاڵبێكی سیاسیی و هاندان بۆ شۆڕش. له‌ناو كوردیشدا پێشتر ئه‌م هه‌وڵه هه‌بووه، بۆنموونه موكری له " سه‌گوه‌ڕ و هه‌ره‌س" و شێرزاد حه‌سه‌نیش له رۆمانی " ژنێك به‌سه‌ر مناره‌وه"، هه‌وڵیانداوه كه‌م یان زۆر له‌مباره‌یه‌وه قسه بكات.
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ختیارعه‌لی ته‌واو جیاوازه‌و زیاتر باسی ئه‌و ره‌وشه تایبه‌ته ده‌كات كه له ساڵی 2011 ناوچه‌كه و كوردستانیشی گرته‌وه به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی.
/ هه‌موو شار چاوه‌ڕوانی شۆڕش و راپه‌رینه، سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك دژ به سته‌م و گه‌نده‌ڵی،،ل20
له‌مه‌شدا ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ریاس و ئه‌لیاسی برای و هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م پرسه ده‌ڕوانێت، لێره‌شدا نووسه‌ر هه‌وڵیداوه ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گری گه‌وره‌ی رووسی "باختین" ناوی لێناوه " ڤره ده‌نگیی" یه‌ك دروست بكات . ئه‌لیاس به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه ده‌چێته ناو پرۆسه‌كه‌وه، گه‌رچی ده‌ریاسی برای بۆچوونێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی هه‌یه.
/ ده‌ریاس هه‌موو وڵاته‌كه‌ی واده‌هاته به‌رچاو، وه‌كو جێگایه‌ك كه ناتوانرێت شتێكی گرنگی تیا بگۆڕێت، شته‌كان وادانرابوون و دروستكرابوون، یان ده‌بوو بروخێنرێن یان ده‌ستیان لێ نه‌درێت. ل 23
له‌لایه‌كی تره‌وه باسی كاریگه‌ری ئه‌م وشه‌یه ده‌كات به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه ، له‌زاری ئه‌لیاسه‌وه ده‌ڵێت:
/ بیركردنه‌وه له شۆڕش، هه‌مان ئه‌و هه‌ستانه‌م تیا دروستده‌كات، كه بینینی خودا لای ئیماندارێك دروستیده‌كات.ل29
له‌باره‌ی هۆكاری شۆڕشه‌كه‌ش ده‌ڵێت:
/ تاكه شتێك كه له شاره‌كه‌دا زۆرلای ئاشكرابوو، سته‌م و زوڵم و زۆری حوكمدارانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه فاسیده بوو كه ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه ده‌ست.ل105
پاشان نووسه‌ر تێڕوانی تایبه‌تی خه‌ڵكی شار به‌گشتی له‌باره‌ی شۆڕشه‌وه باس ده‌كات و ده‌ڵێت:
/ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خه‌ونیان پێوه ده‌بینی شۆڕش نه‌بوو،به‌ڵكو فریاد ره‌سێك بوو به ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌فسانییه‌وه‌و خودایه‌ك له شێوه‌ی ئاده‌میزادا بێت و رزگاریانبكات و ئه‌وانیش بۆی بنوشتێنه‌وه. ل105
سه‌رۆك و گه‌لێكی ملكه‌چ و بێ ئیراده
له كاتێكدا كه حوكمێكی دیموكراتی نه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هاو سته‌مكار حوكمی وڵات بكات، خه‌ڵكی به‌هیوای فریاد ره‌سێكن، بۆئه‌وه‌ی له زوڵم و سته‌مكاری رزگاریان بكات،ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه دۆستۆیڤسكی له رۆمانی شه‌یتانه‌كاندا به " مرۆڤی خودایی" ناویده‌بات، دوایش نیتچه‌ش چه‌مكی " سوپه‌رمان"ی بۆ داده‌تاشێت. كاریگه‌ری بۆچونی ئه‌م دووانه‌ش به‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه‌وه زۆر دیاره.
/ خودایه‌ك له شێوه‌ی ئاده‌میزادا بێت و رزگاریانبكات و ئه‌وانیش بۆی بنوشێته‌وه، گه‌ر ئه‌م ئه‌فسانه‌یه بمرێت ، هه‌موو شته‌كان تێكده‌چێت. فریاد ره‌سێك هه‌موو كه هه‌موو مرۆڤه‌كان رزگاریی خۆیان بده‌نه ده‌ست ده‌ست. ل 105
/خه‌ڵكی له سیاسه‌تدا بۆ خودا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و خودا دووره ده‌سته بێده‌نگه نا كه‌له ئاسمانه، به‌ڵكو خودایه‌ك بیبینن و بیبستن و بیپه‌رستن، خه‌ڵكی بۆ دینێكی نوێ ده‌گه‌ڕێن ئیمانی ئێستایان به درۆ نه‌خاته‌وه، به‌ڵكو بیانخاته قاڵبێكی نوێوه‌و وزه‌یه‌كی نوێ پێببه‌خشێت.
/ئه‌وان به‌بێ گه‌ڕان بۆ خودایه‌كی دونیایی ناژین، بێسه‌رۆكێك بیپه‌رستن و قسه‌كانی دووباره بكه‌نه‌وه‌و كتێبه‌كانی بنێن به‌سنگه‌وه‌و سوژده بۆ مۆمیاكان و په‌یكه‌ره‌كانی نه‌به‌رن، بوونیان نامێنێت. ل 215
رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا
ساڵانێكی زۆره چ له‌به‌ری رۆژهه‌ڵات یان له‌به‌ری رۆژئاوا، نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی جیهان خۆیان به جیاوازی كولتوروی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواوه خه‌ریككردووه. خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌ناو ئه‌ده‌بیات و فكری كوردیدا، ئه‌م پرسه پانتایی باشی داگیركردووه زۆر له نووسه‌ران خۆیان به‌م پرسه‌وه خه‌ریككرده‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌ی خۆی قسه‌ی له‌مباره‌یه‌وه كردووه.
له‌زاری جه‌نه‌ڕاڵه‌وه ده‌ڵێت:
/ خۆرهه‌ڵات چییه گه‌ر رابه‌ره رۆحییه‌كانی خۆی بدۆڕێنێت،،چییه؟ وێرانه‌یه‌كه كه بیروڕای سه‌یرو سه‌مه‌ره تێیدا ته‌راتێنده‌كات، به‌ڵی لێره سیاسییه‌ك دروست نابێت به‌بێ سوژده بردن،خه‌ڵكی كه‌سێكیان ده‌وێت له‌به‌ر پاكییه‌كه‌ی بیپه‌رستن. ئه‌خلاق ئه‌وه‌یه خه‌ڵك چیتر هه‌ست به پوچی و بێمانایی ژیان نه‌كه‌ن. خۆرهه‌ڵات له مو‌سا و مه‌سیح و موحه‌مه‌ده‌وه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ل 136
هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه نیم و پاشان له باره‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌وه سه‌رنجی خۆم ده‌نووسم.
ره‌خنه له په‌كه‌كه و بارزانی
تێڕوانینی نووسه‌رو ئه‌دیبان ده‌بێت له خه‌ڵكی تر جیاواز بێت، مه‌رج نییه هه‌مووكاتێك ئه‌وه‌ی به‌دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكی بێت، ده‌قاوده‌ق نووسه‌رانیش ئه‌وه بڵێنه‌وه، به‌ڵكه وه‌كو ئه‌لبێرت كامۆ ده‌ڵێت" ده‌بێت نووسه‌ر رۆحێكی یاخی تێدا بێت" له‌م رۆمانه‌شدا ئه‌و رۆحه یاخییه زاڵه به‌سه‌ر نووسه‌ردا، به‌تایبه‌تی له تێڕوانینی بۆ مێژووی كوردی و سه‌ركرده مێژووییه‌كانی كورد.
له باره‌ی تێڕوانینی كورده‌كانی باكوور بۆ سه‌رۆك ده‌ڵێت:
/ رزگاركردنی كورد لای ئه‌وان ته‌نیا سه‌رۆكێك به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له شێوه‌ی مرۆڤدا نه‌بێت و له مه‌قامی خودا یان پێخه‌مبه‌ره‌كانی خودادا بێت.ل 216
له‌باره‌ی بارزانیشه‌وه ده‌ڵێت:
/ له مێژووی هاوچه‌رخی كورده‌كاندا سه‌رنجی دابوو، فه‌رمانێكی بچووكی كه‌سێكی وه‌كو بارزانی به‌سه بۆئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زاران كه‌س بێبیركردنه‌وه وه‌ك گاڕانێكی بێئیراده و بێمێشك چه‌كه‌كانیان فڕێبدده‌ن و ملكه‌چ و سه‌رشۆڕ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵێ، بێئه‌وه‌ی بپرسن بۆ؟ ل 216
تێڕوانینێكی ره‌خنه‌گرانه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا
نه‌وشیروان موسته‌فا یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌دارو سه‌ركرده دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ساڵانێكی زۆر له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه پاشانیش سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، كه یه‌كێكه له هێز سیاسییه مه‌یدانی سیاسی كوردستان. نه‌شیروان مسته‌فا چ له شاخ و چ له شاریش، كاتێك ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌بوو، له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تری ئه‌و حزبه كه‌متر باوه‌ڕی به ئازادی بیر‌ورا و ره‌خنه‌گرتن هه‌بوو، زۆركه‌سیش بوونه قووربانی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیراون، پارادۆكس له‌وه‌دایه كاتێك له یه‌كێتی جیابوویه‌وه‌و گۆڕانی دروستكرد، داوای ئازادی بیر‌ورا و پلورالیزمی ده‌كرد!.
هه‌میشه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو دۆست و لایه‌نگرانیدا، به‌شێوه‌یه‌كی موقده‌سی سه‌یركراوه كه‌متر ره‌خنه‌ی لێگیراوه. دیاره له‌ناو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ، كه‌م نووسه‌ر زاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ره‌خنه له‌و سه‌ركرده‌یه بگرێت، راسته چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بووه،به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی كاك به‌ختیار زۆر جیاوازه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌رێگه‌ی رۆمانه‌وه، زۆر به‌چروپڕی و به‌شێوازێكی ئه‌ده‌بی جوان، ره‌خنه‌ی توندی له‌و سیاسه‌تمه‌داره بگیرێت و كار‌و هه‌ڵسووكه‌وته شه‌خسیی و سیاسییه‌كانی بخرێته ژێر ته‌لیسكۆپی ره‌خنه‌ی نووسه‌ره‌وه.
دووه‌مین هۆكاریش په‌یوه‌ندی به " كات" ه‌و ه‌هه‌یه، له ئێستادا له‌ناو ئه‌ده‌بیبانی كوردستاندا به‌تایبه‌تی له سلێمانی، كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت ره‌خنه له نه‌وشیروان مسته‌فا بگرێت، چونكه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه به‌شتێكی پیرۆز و موقه‌ده‌س سه‌یر ده‌كرێت.
له‌م رۆمانه‌دا پانتاییه‌كی زۆر بۆ ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ت و هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌وشیروان مسته‌فا دانراوه، كه ئه‌وه‌ش خۆی له كه‌سایه‌تی ژه‌نه‌ڕال بیلال دا ده‌بینرێت.
/ ژه‌نه‌رال بیلال پیاوێكی باڵابه‌رز و باریك ومۆن، به‌قژێكی سپی كورتی لوول و ره‌نگێكی بۆر و سه‌روسیمایه‌ك كه سێبه‌ری توڕه‌ییه‌كی كپكراوی له‌سه‌ربوو،،ل23
/ نه‌یارانی وه‌كو پیاوكوژێك وه‌سفیانده‌كرد كه رۆڵی ترسناكی له‌هه‌ندێك شه‌ڕی ناوخۆ و له پاكسازی دوژمنه‌كانیدا هه‌بووه، شێوازه‌كانی دڕنده و نائاسایی باسده‌كران، ل 32
چه‌ند سه‌رنجێك
دیاره ئه‌م رۆمانه له‌په‌نا ئه‌وه‌دا كه كارێكی ئه‌ده‌بی جوانه، لێ ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵه و خه‌وش به‌دوور بێت، لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجێكی خۆم ده‌نووسم، هیوادارم نووسه‌ر به‌دڵێكی فراوانه‌وه وه‌ریبگرێت.
له رووی ته‌كنیكییه‌وه
سه‌ره‌تا پێمخۆشبوو له رووی ته‌كنیكیه‌وه ده‌ستپێبكه‌م، دیاره نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له زۆر رووه‌وه زۆرباش توانیویه‌تی چه‌ند ره‌گه‌زێكی رۆمان باش به‌كاربهێنێت له‌هه‌مووشیان گرنگتر ره‌گه‌زی " فلاش باگ، مۆنۆلۆگ،گرێی ئه‌ده‌بی و گێڕانه‌وه" به‌راستی زۆر سه‌ركه‌وتووبه‌وه، به‌تایبه‌تی له كردنه‌وه‌ی گرێی رۆمانه‌كه و شێوازی نووسین و گێڕانه‌وه‌ی رۆمانه‌كه و كه پشتی به كه‌سی سێهه‌م به‌ستووه، وه‌كو حكایه‌تخوانێك رۆمانه‌كه‌ی بۆ خوێنه‌ران باسكردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چه‌ند ره‌گه‌زێكی تردا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌م رۆمانه زیاتر زمانی په‌خشان به‌سه‌ریدا زاڵه، هه‌رچه‌نده له‌چاو رۆمانه‌كانی تری‌دا، له‌م رۆمانه‌دا كه‌متر ئه‌و لایه‌نه‌ی زاڵكردووه، به‌ڵام كاتێك من وه‌كو خوێنه‌رێك ده‌یخوێنمه‌وه، زیاتر له په‌خشانێكی درێژ ده‌چێت. له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ر له‌كاتی بوونی دیالۆگی نێوان پاڵه‌وانه‌كانی ناو رۆمانه‌كه، هیچ جیا نه‌كراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه تێكه‌ڵ بووه، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌میش " ره‌گه‌زی دیالۆگ" ی به‌كارهێناوه.
له‌رووی ناوی پاڵه‌وانه‌كانیشه‌وه، به‌راستی ئه‌مه یه‌كێكه له‌كێشه گه‌وره‌كانی نووسه‌ر، له رۆمانه‌كانی تریشدا هه‌مان شت ده‌كات، كۆمه‌ڵێك ناوی بۆ پاڵه‌وانه‌كانی به‌كارهێناوه، كه نامۆن به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. نووسه‌ر ده‌بێت ئه‌و ناوانه هه‌ڵبژێرێت كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌یه، گه‌ر نا ئه‌وه ده‌توانێت هێما به‌كاربهێنێت. گه‌ر سه‌یری مامۆستا مه‌زنه‌كانی ئه‌ده‌ب بكه‌ین له‌وانه: دۆستۆیڤسكی، تۆڵستۆی، زۆلا ، ماركیز و نه‌جیب مه‌حفوز، كاتێك رۆمانه‌كانیان ده‌خوێنێته‌وه، ناوی كه‌سایه‌تییه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌كانیان نامۆ نین.
دووباره بوونه‌وه
خاڵێكی تر كه‌مایه‌ی سه‌رنج بوو، دووباره‌بوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانه. بۆ نموونه ئه‌لیاس و ده‌ریاس دوو برای دووانه‌ن، هه‌مان چیرۆكیش بۆ جه‌نه‌ڕال و نۆباری برای دووباره ده‌بێته‌وه. راسته له‌رووی كه‌سایه‌تیی و شوێنه‌وه جیاوازن، به‌ڵام دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌مان فكره، له‌جیاتی خاڵی به‌هێز، لاوازی به رۆمانه‌كه به‌خشیوه، چونكه دووباره‌بوونه‌وه، خوێنه‌ر توشی مومیلی و بێزاری ده‌كات. باشتربوو نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌یوه‌ندی پاڵه‌وانه‌كانی دروستبكردایه.
نه‌بوونی ره‌گه‌زی ژن
ژن ره‌گه‌زێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌یه، باسی هه‌ر شتێكیش بكه‌یت، گه‌ر ژن رۆڵی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا كاره‌كه ته‌واو نییه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه له‌م رۆمانه‌دا " ژن" گرنگی باشی پێنه‌داروه، ئێمه له‌م رۆمانه‌دا چه‌ند ژنێك ده‌بینین كه رۆڵی زۆر كه‌میان پێدراوه له‌وانه دایكی ئه‌لیاس و ده‌ریا و جه‌نه‌ڕال، واته له‌م رۆمانه‌دا ژن ته‌نها وه‌كو دایك ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا ده‌كرا ژن به چه‌ند شێوه‌یه‌كی تر ده‌ربكه‌وێت.
له‌كاتێكدا نووسه‌ر باسی رووداوێكی گرنگ ده‌كات كه شۆڕش و راپه‌رینه، له‌مه‌شدا ژنان رۆڵیان هه‌بووه، به‌ڵام نازانم بۆچی نووسه‌ر به‌كه‌می گرنگی به ژن داوه.
تێڕوانی غه‌ربزاده‌یی بۆ رۆژهه‌ڵات
وه‌كو پێشتر باسمكرد، پرسی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، پرسێكی گرنگی ئه‌ده‌بی و فكری جیهانییه، نووسه‌ریش له‌م رۆمانه‌یدا پانتایی باشی بۆ داناوه،لێ نووسه‌ر به تێڕوانینێكی ته‌واو رۆژئاوایی " غه‌ربزاده‌ییه" سه‌یری رۆژئاوای كردووه.
به‌تایبه‌تی كاتێك باسی " سه‌رۆك و گه‌ل، یان هه‌وادارنی " ده‌كات. نووسه‌ر پێی وایه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی رۆژهه‌ڵاتییه، به‌ڵام ئه‌مه وانییه و په‌یوه‌ندی به ناوچه‌یه‌كی جیهانه‌وه نییه، بۆنموونه هێنده‌ی ئه‌ڵمان و ئیتالییه‌كان، ملكه‌چی بڕیاره‌كانی هیتله‌رو مۆسۆلینی بوون، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر وانه‌بووه، له‌كاتێكدا هیتله‌ر و مۆسۆلینی تاوانی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی كردووه‌و ملیۆنان كه‌سیش بوونه قووربانی.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی جووله‌كه ئه‌ریك فرۆم هاوكاریمان ده‌كات تاوه‌كو له‌م حاڵه‌ته بگه‌ین. فرۆم له كتێبی جه‌وهه‌ری مرۆڤ دا ده‌ڵێت:
/ ئایا ته‌لعه‌ت پاشا به‌ته‌نها خۆی بوو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كانی كرد ؟ ئایا هیتله‌ر به‌ته‌نها خۆی بوو كۆمه‌ڵكوژی جووله‌كه‌كانی كرد؟ ئایا ستالین به‌ته‌نها خۆی بوو، كۆمه‌ڵكوژی نه‌یاره سیاسیه‌كانی خۆی كرد ؟ به دڵنییایه‌وه ئه‌و پیاوانه به‌ته‌نها خۆیان نه‌بوون، به‌ڵكه هه‌زاران كه‌س ئاماده‌بوون، ده‌ستیان كرد به كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی له‌به‌ر خاتری ئه‌وان ( واته له‌به‌ر خاتری ته‌لعه‌ت پاشا و هیتله‌ر و ستالین)، وه هیچ كاتێكیش ویژدانیان ئازاری نه‌داون، به‌ڵكه به پێچه‌وانه‌وه جێژیشیان لێ وه‌رگرت.
ده‌شڵێت:
/ پێده‌چێت ئاسان بێت خه‌ڵكی بخه‌یته ژێر ركێفی خۆته‌وه، ئه‌وان وه‌كوو منداڵی نیوه خه‌وتوو وان، ئاماده‌ن چاره‌نووسی خۆیان ته‌سلیمی هه‌ركه‌سێك بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه ده‌نگێكی پاك و بێگه‌رد یان هه‌ره‌شه ئامێزی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانێت بیانخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
واته ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی نییه، بگره نه‌خۆشییه‌كی جیهانییه و په‌یوه‌ندی به كولتوور و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه نییه.
/ خۆرهه‌ڵات چییه گه‌ر رابه‌ره رۆحییه‌كانی خۆی بدۆڕێنێت،،چییه؟ وێرانه‌یه‌كه كه بیروڕای سه‌یرو سه‌مه‌ره تێیدا ته‌راتێنده‌كات،،،،خۆرهه‌ڵات له مو‌سا و مه‌سیح و موحه‌مه‌ده‌وه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
نووسه‌ر پێی وایه رۆژهه‌ڵات ته‌نها لایه‌نی رۆحی و ئایینی هه‌یه، به‌بێ ئه‌و دووانه‌ش وێرانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها له‌رووی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌وه پاشكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ته‌واو تێڕوانینی رۆژئاواییه‌كانه بۆ رۆژهه‌ڵات، بگره ئه‌مه كورتبینییه‌كیشه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ داهێنانه گه‌ورانه‌ی كه زانایان و نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات له‌ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ی پێشوودا له‌بواری زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا كردوویانه.
به‌گشتی رۆژئاواییه‌كان واسه‌یری رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن، كه جگه له ئایین، هیچ داهێنانێكی تری له بواره‌كانی ژیاندا نه‌كرووه، خۆشیان به‌سه‌رچاوه‌ی داهێنانی زانست و فكر‌و فه‌لسه‌فه‌تی جیهان داده‌نێن، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ناوچه‌كانی تری جیهان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی پێشوودا چه‌ندین بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی رۆژئاوا دژی ئه‌م تێڕوانینه سه‌قه‌ته وه‌ستانه‌وه به‌تایبه‌تی چه‌په‌كان له‌پێش هه‌موویانه "فه‌یله‌سووفی ناسراوی ئیتالی " گرامشی"، دژی " سه‌نتراڵیزه بوونی " فكری رۆژئاوایی وه‌ستایه‌وه، له‌ئێستاشدا بیرمه‌نده راستره‌وه‌كانیش، دژی ئه‌م بۆچوونه رۆژئاواییه‌ن بۆ نموونه فه‌یله‌سووفی ناسراوی ئه‌مریكا " فرانسیس فۆكۆیاما" له دوایین كتێبیدا " ره‌گوریشه‌ی سیسته‌می سیاسی" دژی ئه‌و تێڕوانینه رۆژئاواییه وه‌ستاوه‌و هه‌وڵ و داهێنانه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئاسیای له‌بواره جیاوازه‌كان باسكردووه به‌تایبه‌تی سیسته‌می سیاسی.
له‌لایه‌كی تره‌وه راسته سه‌رهه‌ڵدانی داعش و جه‌نگی ناوخۆ و بوونی دیكتاتۆره‌كان، وێنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناشیرین كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه رێگا له‌داهێنانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فكری رۆژهه‌ڵاتی بگرن. به واتایه‌كی تر رۆژهه‌ڵات ئه‌و " وێرانه‌یه" نییه كه نووسه‌ره رۆژئاواییه‌كان پێیان وایه، بگره هێشتا جوانی خۆی ماوه.
زاڵبونوی وتاری سیاسی
كانت پێی وابوو كه ( شیعر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به گشتی) كاریان ته‌نها خوڵقاندنی به‌رهه‌مێكه كه له ڕووی جوانییه‌وه، ئاستێكی باڵای هه‌بێت. دیاره راسته سیاسه‌ت تارمایی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كێشاوه، ئه‌ده‌بیش وه‌كو ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، كه‌م یان زۆر، سیاسه‌ت كاریگه‌ری تێده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م رۆمانه‌دا به‌دیده‌كرێت، تارمایی سیاسه‌ت له یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌وه تا دوا لاپه‌ڕه زاڵه به‌سه‌ریدا، راسته ده‌كرێت سیاسه‌ت له‌ناو رۆمان‌دا شوێنی هه‌بێت، چونكه سیاسه‌ت رۆڵی گرنگ به‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌گێڕێت،به‌ڵام له‌م رۆمانه‌دا ده‌توانم بڵێم سیاسه‌ت زۆر به " زه‌قی، راسته‌وخۆ" یی باسكراوه، زۆرجار كه لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌خوێنیته‌وه، ده‌ڵێیت به‌یاننامه‌ی لایه‌نێكی سیاسی ده‌خوێنیته‌وه.
كاك به‌ختیار له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له‌و حزبه‌وه نزیك بووه‌و له رووداوه‌كانی 17 شوباتیشدا، وتار و لێدوانی له به‌رده‌ركی سه‌را داوه، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو زۆرێك له نووسه‌ران و رۆشنبیران به‌تایبه‌تی برایانی گروپی "ره‌هه‌ند" زۆر له خودی نه‌وشیروان و گۆڕانه‌وه نزیك بوون، دوایی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت به‌و شێوه‌یه نییه یان بۆچوونه‌كانی راست ده‌رنه‌چووه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌كه دوور كه‌وتنه‌وه، ،به بڕوای من، ئه‌م رۆمانه‌ش زیاتر وه‌كو راستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی نووسه‌ره كه‌له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌وتۆته ژێركاریگه‌ری خودی نه‌وشیروان و حزبه‌كه‌یه‌وه.
به‌داخه‌وه ئێمه زۆربه‌مان ده‌كه‌وینه داوی سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌وان ده‌توانن زۆرجار وه‌كو خه‌ڵكی تر بمانخه‌ڵه‌تێنن، من به‌ش به‌حاڵی خۆم كه له‌و ته‌وژمه‌ی گۆڕان دووربم، له‌مه‌دا بیروباوه‌ڕی چه‌پ هاوكاری كردم ، چونكه هه‌میشه نه‌وشیروان مسته‌فا لای چه‌په‌كان كه‌سێكی خۆشه‌ویست نه‌بوو، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه، حه‌زی به ره‌وته چه‌په‌كان نه‌كردووه.
پێش كۆتایی
به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م رۆمانه‌ی كاك به‌ختیار عه‌لی، هه‌وڵێكی جوانه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ مێژووی هاوچه‌رخی گه‌له‌كه‌مان و تێڕوانینی تایبه‌تمان بۆ پرسی سه‌رۆك ، حزب ، شۆڕش و راپه‌ڕین.
له‌كۆتاییشدا ده‌ستخۆشی له كاك به‌ختیار عه‌لی ده‌كه‌م بۆ ئه‌م رۆمانه‌ی، هیوای كار‌و جوانتری بۆ ده‌خوازم.
سه‌رچاوه:
به‌ختیار عه‌لی. ده‌ریاس و لاشه‌كان. چاپی یه‌كه‌م . چاپخانه‌ی كارۆ. سلێمانی . 2019
ئه‌ریك فرۆم. جه‌وهه‌ری مرۆڤ. وه‌رگێرانی: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا. چاپی یه‌كه‌م. ده‌زگای چاپ و په‌خشی موكریان. هه‌ولێر. 2013
PUKmedia ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26