riklam

هونه‌ری سیرامیك.. ئاسۆیه‌كی تری هونه‌رمه‌ند ره‌ئووف عومه‌ر

ئەدەب وهونەر 07:49 PM - 2019-12-23
.

.

له‌شاری سلێمانی و له‌گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و ئاره‌زوومه‌ندانی هونه‌ری سیرامیك، پێشانگای چواره‌می هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "ره‌ئووف عومه‌ر"  كرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا 160 پارچه‌ له‌ هونه‌ری سیرامیك به‌دیزاین و قه‌باره‌ی پچووك و گه‌وره‌ نمایش كرابوو.

جێی ئاماژه‌یه‌، تێكڕای پارچه‌ سیرامیكه‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند، گوزارشت له‌  به‌ریه‌ك كه‌وتنی شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌كات، تاوه‌كو ئه‌م كاره‌ هونه‌رییانه‌ی لێ ده‌رده‌چێت، له‌شێوه‌ی پارچه‌ سیرامیكی هونه‌ری قه‌باره‌ پچووك و گه‌وره‌.

PUKmedia عه‌دنان جاف- سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket