riklam

هەر ئەوە نی یە

بابەتی گۆڕاو 05:06 PM - 2019-12-23
.

.

هەر ئەوە نی یە
*موسوڵمانی باش هەر ئەوە نی یە خێر و خێرات بكات،فەرزە لەسەری ژیاننامەی سەید قوتبیشی دەرخ بێ
*شیوعی ڕاستەقینە هەر ئەوە نی یە لەگەڵ موقتەدا صەدر هاوپەیمان بێ،پێویستە پارتییەكی چاكیش بێ
*ڕاوێژكاری سیاسی هەر ئەوە نی یە هەڕی لە بڕی نەكاتەوە،مەفروزە لەگەڵ كاربەدەستێكیشدا عائیلەوییەن تێكەڵ بن
*عەشایەر هەر ئەوە نی یە تەزبیحەكەی ئەبڵەق بێ،عەیبە یەك تەعزێ و شەكراویش بپەڕێنێ
*حوكمداریی هەر ئەوە نی یە دەنگەكان تەزویر بكەی،بەڵكو زۆر زەرورە حەفتەی قەیرانێكیش دروست بكەی
*سەیتەرەی ئاقڵ هەر ئەوە نی یە هەقی بەسەر دووگەوە نەبێ،پێویستە بە شیرینیی كەمیش ڕازی بێ
*مەسئولی مەبدەئی هەر ئەوە نی یە خۆت ئەكات بە وەزیر و پەڕلەمانتار ،دكتۆراكەی ماڵەوەشتان عائیدی خۆیەتی
*ڕۆشنبیری هاوچەرخ هەر ئەوە نی یە عەینەكەكەی كردبێ بە پەتەوە ،شەرتی ئەساسی ئەوەیە ناوی دوانزە نەوع قاوە بزانێ
*شیرینی ئەمڕۆ هەر ئەوە نی یە لێوی فیلەرە،فەقیرە ڕوومەتیشی سلیكۆنە
*حكومەتی هەرێم هەر ئەوە نی یە داری دابێ بە ڕۆحی ئێمەدا،كوڕی باشە عادل عەبدولمەهدیشی ئیحراج كردووە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket