riklam

چه‌پك له‌ سلێمانی ده‌ست به‌ چالاكیه‌كانی ده‌كات

ئەدەب وهونەر 11:18 AM - 2019-12-21
.

.

رێكخراوی چه‌پك به‌ گڕوتینه‌وه‌ ده‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی كرد له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ده‌ستپێكی چالاكیه‌كانیشی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی شكست, كۆڵنه‌دان و هه‌ستانه‌وه‌ بوو له‌زاری كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاوه‌, هه‌تا ببنه‌ وانه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی ترو هێزیان لێوه‌ربگرن.

رۆژی هه‌ینی 20-12-2019 له‌ هۆڵی خاك له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بونی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ ئیڤێنتێكدا چیرۆكه‌كانی شكست، كۆڵنه‌دان و هه‌ستانه‌وه‌ له‌زاری كه‌سه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌ به‌گوێی هه‌موو چین و توێژه‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت, هه‌تا ببنه‌ وانه‌یه‌ك بۆ ژیان و هێز و توانا و كۆڵنه‌دانیان لێوه‌ فێرببن.

دواتر به‌شداربوان ده‌ستیان به‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی  بڕوانامه‌ی بوێرییان پێبه‌خشراو هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاشكرا كرا, كه‌ئه‌م چیرۆكانه‌ ده‌كرێنه‌ په‌رتوكێك و كتێبخانه‌ی كوردی پێده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

=-.jpg

9.jpg

7.jpg

56.jpg

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket