riklam

بەستنی كۆنگرە و یادی لێدانی پارێزگاری سلێمانی

10:42 AM - 2019-12-21
.

.

(٤٣) ساڵ لەمەوبەر، لەم شەوی یەڵدایەدا، ھەتا درەنگانێ، لەگەڵ شەھید سۆران ھەورامی و فاخیر كەركوكی، دوا پلانی چۆنیەتی لێدانی پارێزگاری سلێمانیمان، دادەڕشت. بۆ بەیانییەكەی كاتژمێر ھەشت و نیو لەشەقامی مەولەویدا، پارێزگار كەوتە بۆسەی پێشمەرگە شێرئاساكانی یەكێتی و سەیارەكەی، بە ڕقی پیرۆزی تۆڵەسەندنی شەھیدان شیھاب و جەعفەر و ئەنوەر، بێژرا.
دوای ٤٣ ساڵ، ئێستا لە سایەی سەركەوتنی پێشمەرگە و شۆڕشدا، یەكێتی چوارەمین كۆنگرەی دەبەستێ و زیاتر لەھەزار ئەندامی یەكێتی بەشداری لەكۆنگرەی ھەڵسانەوەی یەكێتی دەكەن.
یادێك و دوو ڕۆژگاری سەیر، شەوی یەڵدای ٢٠ لەسەر ٢١ی مانگی دوانزەی ساڵی ١٩٧٦، شەوی تۆڵە سەندنەوە بوو، یەڵدای ئەم شەویش شەوی خەمخۆرانی كۆنگرەیە ... ئای لە جیاوازی ئەم دوو شەوە و ئەم دوو ڕۆژگارە.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket