riklam

یه‌كێتی و ژن و سه‌ركه‌وتن

ی.ن.ک‌‌ 06:33 PM - 2019-12-19
.

.

له‌ جیهاندا كه‌متر ڕۆڵ به‌ رێبه‌رایه‌تی ژن دراوه‌، به‌ڵام هه‌ركات رۆڵی خۆشی وه‌رگرتووه‌ ئیتر نموونه‌یه‌كی جوان و ئازایانه‌یان پێشه‌كه‌شكردووه‌، له‌م سه‌رده‌مه‌ی سیاسه‌تدا رۆڵ به‌ ژن دراوه‌ و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ ووڵاته‌كانی جیهان ژنان رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و ره‌سمی ئاینده‌ی ووڵاته‌كانیان به‌ده‌ستی ژنان ده‌كێشرێ.

له‌ باشوری كوردستان و له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی ژن خاوه‌ن هه‌ژموون و خاوه‌ن بڕیاری خۆی بووه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و حزبه‌ كه‌ مام جه‌لال له‌ 1975 دایناوه‌ هاوشانی له‌ خه‌بات داوه‌ به‌ژن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ ریززه‌كانی یه‌كێتی ژن خاوه‌ن شوناسی خۆیه‌تی و له‌ خه‌باتی شاخ له‌ ژیانی شار نشینی و حكومڕانی ژنان خاوه‌ن هێز و ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بوون، یه‌كێك له‌و ژنه‌ سه‌نگیانه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌ شانازییه‌وه‌ ناوی بهێنرێت په‌روین بابه‌كره‌ كه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ نموونه‌ییانه‌ی له‌ تۆز و خۆڵ و مه‌ینه‌تی كارگه‌ی چیمه‌نتۆه‌ گه‌یشتۆته‌ ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و بۆته‌ نموونه‌یه‌كی جوانی ژنی سه‌ركه‌وتوو هه‌م له‌ بوار ئابوری هه‌م له‌ بورای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌ كاتی خۆی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ شایسته‌ی ئه‌م خانمه‌ ده‌زانێ و له‌ ناو یه‌كێتی رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی ده‌داتێت چونكه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ دیاری كراووی زۆنی سه‌وز له‌ ژێر گه‌مارۆی جیهانی و ناوخۆیدابوو ئه‌م خانمه‌ سه‌نگینه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رێوبه‌ری ژن له‌ كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار به‌ گوڕ و تینی ناوخۆی توانی هێڵی دووه‌می كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار بخاته‌وه‌ گه‌ڕ و به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كان دابین بكا و له‌ رێگه‌ی چالاكییه‌كانیان له‌و كاته‌دا توانیان به‌رهه‌م زیاد بكه‌ن و به‌وه‌ش كۆتای به‌ خراپی دۆخی ئابوری خه‌ڵك بهێنن، په‌روین بابه‌كر كه‌ ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌ و له‌ كۆنگره‌ش دووباره‌ له‌به‌رده‌م قۆناغی به‌رپرسیارێتی نوێدایه‌ به‌ شایسته‌ی خۆی له‌ ساڵی 2003 ده‌بێته‌ وه‌زیری پیشه‌سازی حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی و له‌ماوه‌ی كاركردنیدا توانی ده‌ستی كۆمپانیه‌ بیانییه‌كان به‌ كوردستان بگه‌یه‌نێت و زۆرێك له‌و كارگانه‌ی له‌ سه‌رده‌می رژێمه‌وه‌ به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری كوردستان له‌كار وه‌ستابوون به‌ توانستی ناوخۆی بوژانه‌وه‌ و دووباره‌ كه‌وتنه‌وه‌ گه‌ڕ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیری و پێشبینییه‌كانی ئه‌و خانمه‌ وایكرد كه‌ له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌ی به‌ تایبه‌تیكردنه‌وه‌ ئاستی به‌رهه‌م زیاد بكاو و بژێزی ده‌ستی كاریش به‌رزكاته‌وه‌ كه‌ دواجار ئه‌مانه‌ بوونه‌ خاڵی بوژانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌، په‌روین بابه‌كر یه‌ك له‌و ژنه‌ سه‌نگینانه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت شانازی پێوه‌بكرێت و وه‌ك نموونه‌یه‌كی كارامه‌ی له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی ته‌ماشابكرێت.

رێبین عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket