riklam

بەڵێ سەرۆك،

بیروڕا 05:39 PM - 2019-12-19
.

.

بەڵێ سەرۆك، كەس ناتوانێت ناسنامەی كورد بسڕێتەوە

لە م ڕۆژانەداو لە كۆڕبەندێكی فراواندا، بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر، پەیامێكی كورت و پوختی دا بەگوێی هەموو جیهاندا و وەك سیاسەتمەدارێكی حەقبێژ بەرگرییەكی ڕەوای لەدۆزی ڕەوای گەلی كورد كرد كەدەنگدانەوەیەكی زۆری لای گەلی كوردو یارو نەیار لێكەوتەوە.

وەك هاوڵاتیەكی كوردستانی بە پێویستم زانی ئەم لێدوانەی سەرۆك سیسی بكەمە دەرفەتێك بۆ ئەوەی سڵاوی خۆم و سوپاسی گەلی كوردی پێڕابگەیەنم و هاودەنگی ئەو بلێم "كەس ناتوانێت ناسنامەی گەلی كورد بسڕێتەوە".

ئێمە لەوڵاتێكی مەزنی وەك میسر، كەشارستانیەتێكی دێرین و مێژووییەكی گەش و هەروەها پێگەیەكی گەورەی لە ناوچەكەوجیهانیشداهەیە، هەر ئەوە چاوەڕێ دەكەین كەپشتیوانیەكی سەر ڕاستی گەلەكەمان بێت.دەزانین میسر، میسری جەمال عەبدولناسری دۆستی دۆزی گەلەكەمان و هاوڕێی و هاوبیری سەرۆك مام جەلال-ە.

میسری زێدی (كوردستان)ی یەكەم ڕۆژنامەی كوردیە.میسری (ڕادیوی كوردیە). میسری دەیان نووسەرو ڕوناكبیری ناودارەكە سەرسەختانە بەرگرییان لەگەلەكەمان كردوە.

بۆیە بەم چەند دێڕە سڵاو ڕێزی خۆمان بۆ سەرۆك سیسی و گەلی میسر دووپات دەكەینەوە و دڵنیایی خۆمان لەوە دەدردبڕین كە دۆستەكانمان پشتیوانمانن و دڵنیا دە بینەوە لەوەی كەخوێن و فرمێسكمان بە فیڕۆ نەچووە، ئەو خوێن و فرمێسك و بەرخودان و قوربانیدانەی كە (ناسنامەكە مانی پاراستوەو كەس ناتوانیت بیسڕێتەوە).

بەسەرۆك عەبدولفەتاح سیسی-یش دەڵێم((سەرۆك دڵنیابە كورد میللە تێكی بە وەفایەوە هەرگیز دۆستایەتی دۆستەكانی لە بیر ناكات. ئەم وتانەی جەنابیشت لە لاپەڕەكانی مێژووە شكۆدارەكەی خۆیدا دەنووسێتەوە)).

سوپاس بۆ حەقبێژیت سەرۆك سیسی.

سڵاو لە گەلی قارەمانی میسر.

گەلاوێژ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket