riklam

مووچه‌ی 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 10:05 AM - 2019-12-19
.

.

به‌پێی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ مووچه‌ی  مانگی ئه‌یلولی  13 وه‌زاره‌ت و شوێن دابه‌شده‌كرێت.
 
به‌پێی خشته‌كه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و كاره‌با و پلاندانان و كشتوكاڵ و شاره‌وانی و ده‌سته‌كانی ژینگه‌ و مافی مرۆڤ و مین و وه‌به‌رهێنان و هه‌روه‌ها دیوانی چاودێری دارایی و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سپاكی دابه‌شده‌كرێت.
 
 به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و رۆشنبیری و پیشه‌سازی و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.
 
هه‌روه‌ها به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دێت.
 
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket