riklam

لەسەر ئێوە.....لەسەر ئێمە

بابەتی گۆڕاو 02:56 PM - 2019-12-18
.

.

لەسەر ئێوە.....لەسەر ئێمە
شیڕە شیڕ و باسی حۆری و مەشروب و کوڕە لووسکەکانی بەھەشت لەسەر ئێوە
دەم داچەقاندن و موچڕکی خەیاڵە سێکسییەکانیش لەسەر ئێمە
***********
دوکەڵ و خۆراکی گەندوگوئاسای ھاوردە لەسەر ئێوە
سەرەتان و ھەموو دەستەخوشکەکانی لەسەر ئێمە
***************
جوانکردنی رابوردووە یەع و ناشیرینەکەتان لەسەر ئێوە
ئەشھەدوبیللای ناھەق لەسەر ئێمە
**********
فڕک وھووڕی تانکەرە پڕ لەنەوتەکان لەسەر ئێوە
چۆقەچوقی ددانی کەللەتەزیویش لەسەر ئێمە
**************
دروستکردنی داعش و جڕوجانەوەرەکانی تر لەسەر ئێوە
مەرگ و ئاوارەیی و ھەناسەساردییش لەسەر ئێمە
***********
ئیفادێکی عائیلی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئێوە
نووسینەوەی نامەی دکتۆراکەی ماڵەوەتان لەسەر ئێمە
*****************
وەعد و درۆی سەر خەرمانی سیاسی لەسەر ئێوە
فیکەو چەپڵەی قایم لەسەر ئێمە
***********
دزی تێکسمڕاوی چوارشانە و بێ حەیا لەسەر ئێوە
پۆلیسی لەڕو لاوازی شەرمن لەسەر ئێمە
***********
وڵاتێکی بێ کارەبای ساردو سڕ لەسەر ئێوە
بازاڕێکی پڕ لە ھیتەری پێنج شیشی لەسەر ئێمە
***********
فڕک و ھووڕی بیست و چوارسەعاتەی تەیارەکان بەسەر قەندیلا لەسەر ئێوە
قڕو قەپی حەیابەرەش لەسەر ئێمە
*************
فۆتۆشۆپی سمتی ھێلی لێڤەکان لەسەر ئێوە
تەعقیبی مەعاشی کەمئەندامییش لەسەر ئێمە
*************
قوتکردنەوەی بەنزینخانەیەک ڕێک لە تەنیشت مەکتەبێکەوە لەسەر ئێوە
لاحەولەوەلایەکی تر لەسەر ئێمە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket