دوو جیهانی جیاواز...!!
بیروڕا 11:52 AM - 2019-12-17.
له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه و له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه سه‌ده‌ی زانست و زانیاری و ته‌كنیك و كێ به‌ركێیه له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن، دوو جیهانی جیاواز له ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان به تایبه‌ت له مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له یه‌كێكیان ژنێكی ته‌مه‌ن (34) ساڵان ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ خۆیدا دوازده ژنیش وه‌ك وه‌زیر له ده‌سته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاری ده‌كات كه‌سێانیان هه‌روه‌كو خۆی گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له 34 ساڵ كه‌متره،هه‌ریه‌كه و وه‌زاره‌تێكی گرنگیان پێده‌سپێرێت، سه‌رباری ئه‌وه له وتاری پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان گازانده‌یه‌كی زۆری له‌مه‌ڕ پێشێلكاری دژی ژنانی وڵاته‌كه‌ی كرد جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بایه‌خێكی ته‌واو به‌و بابه‌ته ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی له نیوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز به‌رقه‌راربكات، له جیهانه‌كه‌یتر كه هه‌رێمه‌كه‌ی خۆمانه، به‌رله‌وه‌ی بیر له هه‌رشتێك بكرێته‌وه كه له ئه‌مڕۆدا كه‌موكوڕی گه‌وره‌یان پێوه دیاره، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت مه‌ودای ئازادی و بوار هه‌ڵخستن بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مۆدرن و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دنیای سه‌رده‌م به‌رته‌سك بكرێته‌وه و كه‌سه‌كان له قاڵب بدرێن، به تایبه‌ت ژنان و كچان كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه نیوه‌ی كۆمه‌ڵ و دایكی نیوه‌كه‌ی ترن، هه‌میشه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ی كاری جددی و فه‌زایه‌كی گونجاویان بۆ هه‌ڵخستون، زۆربه‌ی ئامانجه ستراتیجیه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و گه‌یشتونه‌ته قۆناغێك ئیتر بواریان بۆ سه‌نگرانه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌ڵپه‌ی دوا هه‌نگاوه‌كانیان به‌لای كه‌م بۆ ئه‌م زه‌مه‌نه ده‌كه‌ن، مخابن تازه‌به‌تازه ده‌سته‌ی فتوای هه‌رێم دێن و بڕیار ده‌ده‌ن، سواربوونی ژن به ته‌نیا له ته‌كسی حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌ریعه‌ته‌وه هه‌یه ئه‌وا من ناچمه سه‌ر ورده‌كاریه‌كان چونكه ئه‌وه ده‌بێت شه‌ریعه‌تزان و زانا گه‌وره‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و رونیشی بكه‌نه‌وه ئێستا سه‌رده‌می حوشتر و وڵاخی به‌رزه نیه، سه‌رده‌می هۆیه‌كانی گواستنه‌وه خێرایه، ئه‌وه‌یتر به‌راستی ئه‌وفتوایه له دوو روه‌وه جێگه‌ی حه‌یف و دۆشدامانه ، یه‌كه‌میان، به‌و فه‌توایه بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێ هه‌ر دوو لایه‌نیان له‌خوت و خۆڕایی عه‌یبدار كردووه، وا دێته به‌رچاو هه‌رچی ژن بێت ئیتر نابێت جێگه‌ی متمانه بێت ، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رچی پیاو بێت نابێت باوه‌ڕی پێبكرێت، به‌دیوێكیتر مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و دوولایه‌نه دوو جه‌مسه‌ری سالیب و موجه‌بن هه‌ر یه‌كێكیان به‌ر ئه‌ویتر بكه‌وێت، ئیتر دنیا گڕی تێبه‌ڕ ده‌بێ، دووه‌میان ترس له‌وه‌یه سه‌ربكێشێت بۆ هه‌نگاوی نه‌رێنیتر ده‌نا له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك كه‌مو كوڕی گه‌وره هه‌یه بۆ فه‌توا بۆ بنبڕكردنی ئه‌و عه‌یبانه ناده‌ن كه هه‌ندێكیان به ئاشكرا له روی شه‌رعه‌وه پێشێلكارین، بۆ نمونه:
1- بۆ فه‌توا بۆ ئه‌وه ناده‌ن ، ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر كاره‌با و زیاده‌ڕۆیی تیایدا حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامه، بۆ ناڵێن ئه‌وانه‌ی به قه‌د ژوره‌كانیان سپلێتی ستونیان هه‌یه، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له سه‌رشۆڕ و ئاوده‌سته‌كانیش دابنێن، ئه‌وه‌نده‌ش بلاجكتۆریان له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵاو باخچه‌و ته‌لاره‌كانیان داناوه به‌شه‌و ئاو له چاوان ده‌بڕن، زۆرجاران به‌رۆژیش هه‌ر ده‌سوتێن.
2- بۆ فه‌توا بۆ ئه‌وه ناده‌ن ، به فیڕۆدانی ئاوی خاوێن و خواردنه‌وه حه‌رامه و باسیش له‌وه ناكه‌ن بۆڕی دوو ئینجی و سێ ئینجی بۆ ماڵه به‌رپرسه‌كان حه‌رامێكی حه‌قیقیه و ناحه‌قیه به‌رامبه‌ر به خوا و ویژدان و هه‌ژارانی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیوه كه جاری وا هه‌یه له شه‌وو و رۆژێكدا یه‌ك یان دوو كاژێر ئاویان بۆ به‌رده‌درێته‌وه به تایبه‌ت له هاوینان.
3- بۆ فه‌توا بۆ ئه‌و كه‌سانه ناده‌ن و پێیان بڵێن جگه‌ره كێشان له شوێنه گشتیه‌كان و فڕێدانی پاشماوه‌كه‌شی له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان حه‌رامه، به‌نده هه‌ر جارێ بچمه بازار به قه‌د یه‌ك دنیا خه‌فه‌ت له دیمه‌نی پاركی شار و بلێوار و نافوره جوانه‌كانی كه پڕن له پیسی و پۆخڵی ده‌خۆم.
ئه‌مه و چه‌ندین ئه‌دگاری نه‌شیاویتر، ئومێده‌وارم بیر له‌وانه بكه‌نه‌وه و كاری پێویستی بۆ بكه‌ن، با دڵنیاش بن ته‌نها فتوادان و حه‌رام كردن به‌س نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه راهاتووه، وا به ئاسانی بنبڕ نابێت، ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئینجا ئه‌و ده‌زگایه و زانایانی به‌ڕێز و یه‌كێتی مامۆستایان به‌یه‌كه‌وه كه‌مپین و به‌شداربن له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه سه‌ركیانه‌ی به‌رۆكی ئه‌م گه‌له‌ی گرتوه.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18