riklam

بۆ یەكەم ساڵیادی كۆچی دوایی مستەفا ساڵح كەریم

ئەدەب وهونەر 08:57 PM - 2019-12-16
.

.

ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم-ی نووسەرو رووناكبیر و رۆژنامەنووسی بەتوانا و ناوداردا تێدەپەڕێت كە بۆخۆی خەسارەتێكی گەورە بوو و جێگەی پڕنابێتەوە. بەم بۆنە خەمناكەو لە یادی یەكەم ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئەو قەڵەمە بەبڕشت و ئەزمووندارەدا، وێڕای دووبارە سەرەخۆشیی خۆم لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا، سەری رێز بۆ ئەو قەڵەمە نەوی دەكەم كە ساڵانێكی زۆر شەونخونیی بەدیار وشەی رەسەنی كوردییەوە كرد.

مامۆستا مستەفا، یادگاری و بیرەوەریی زۆری لای نووسەران و رۆشنبیرانی كورد هەیە و زۆرجار هاوكارو یارمەتیدەرێكی دڵسۆزی من بووە لە پیاچوونەوەو راستكردنەوەو دەوڵەمەندتركردنی بابەت و نووسینەكانمدا بۆیە خۆم بەقەرزباری دەزانم.

لەم یادەدا هەر ئەوەندەم بۆ دەكرێت كە بە ئاهی لەدەستدانی ئەو رووناكبیرەوە، بەم چەند دێڕە رێزو وەفاداریی خۆمی بۆ دەربڕم و سڵاو و رێزی تایبەتی بۆ بنێرم.

یادت زیندووە مامۆستا مستەفا ساڵح كەریم.

  گەلاوێژ

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket