riklam

هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت سزا ده‌درێت

کوردستان 03:12 PM - 2019-12-16
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوا له‌ كۆمپانیاكانی ده‌رمان ده‌كات پابه‌ندی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، ئێستا كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگای خۆراك و ده‌رمان ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رۆڵی كاریگه‌ری له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌بێت، هاوكات لیژنه‌كانیشیان به‌ به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كوالیتی ده‌رمان و نرخه‌كه‌ی.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هۆشداریشی داوه‌ته‌ كۆمپانیاكانی ده‌رمان كه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بن، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانیش تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت نه‌بێت، داده‌خرێت و روبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوونه‌وه‌ سزادراون و كه‌یسیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیان سزایان بۆ دیاری ده‌كرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket