riklam

مه‌زڵوم كۆبانێ: كێشه‌ی 12 هه‌زار چه‌كداری ده‌ستگیركراو لای ئێمه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت

کوردستان 03:02 PM - 2019-12-16
.

.

جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ تویتێكدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوایین هه‌ڵوێستی خۆیانی سه‌باره‌ت به‌ چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانی داعش ئاشكراكردو رایگه‌یاندووه‌، گومانی تێدانییه‌ كێشه‌ی 12 هه‌زار چه‌كداری ده‌ستگیركراو لای ئێمه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئه‌گه‌ر له‌ جنێڤ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نه‌درێت له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سوریا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویسته‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش نوێنه‌ره‌ راسته‌قینه‌كانی سوریا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ جنێڤ كۆببنه‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ئیڤ لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی پێشنیار كردبوو.

 ئه‌م وتانه‌ی مه‌زڵوم كۆبانی له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ناكرێت چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش كه‌ له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دان له‌ عیراق دادگای بكرێن، به‌هۆی بارودۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ره‌ سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌جنێڤ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بدرێت.پێشتریش چه‌ندین جار خۆبه‌ره‌ێوه‌به‌ری رۆژئاوا داوای پێكهێنانی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان كردووه‌، بۆ دادگایی كردنی چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریا كه‌ له‌لای هه‌سه‌ده‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket