riklam

لە سلێمانی ئارایشتگایەك دادەخرێت

کوردستان 02:47 PM - 2019-12-16
.

.

لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و تاتۆكردن ئارایشتگایەك دادەخەن و بەهۆی سەرپێچیەكەی رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكەنەوە.

لیژنەی ئاریشتگاكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی"ئارایشتگای بووكی  رۆژهەڵات"یان لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی داخست، بەپێی راپۆرتی لیژنەكە هۆكارەكەی بۆ پابەندن نەبوونی خاوەنی ئارایشتەكە بە مەرج و رێنماییەكان بەتایبەت رێنماییە تەدروستیەكان دەگەڕێنێتەوە.
لە راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگاكاندا هاتووە: لە ئەنجامی سەردان و بەدواداوچنەكانیان بۆ ئارایشتگاكان لیژنەكە چەندین سەرپێچی لە "ئارایشتگای بوكی رۆژهەڵات" تۆمار كردووە كە لە دیارترینیان پابەندن نەبووون بووە بەمەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و ئەنجامدانی تاتۆ و ریكلامكردنی بۆی لە ئارایشتگاكەدا كە بەپێی رێنماییەكان كارێكی رێگە پێنەدراوە و سزای هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو دوای چەند جارێك ئاگاركردنەوەی خاوەنی ئارایشتگەكە بە پابەندبونی بە مەرج و رێنماییەكان بەڵام بەردەوام بووە لە سەرپێچیەكانی,
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە دواجار بەهۆی جۆری سەرپێچیەكەیەوە بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی ئەو كەسانەی كە سەردانی ئارایشتگەكە دەكەن  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی ئارایشتگەكە دراو لەبەرامبەر سەرپێچیەكەشی رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكرێتەوە.


 PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket