riklam

گه‌رمیان .. باندێكی ساخته‌چی ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 12:54 PM - 2019-12-16
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان توانیویانه‌ باندێكی 7 كه‌سی كه‌ یه‌كیان ئافره‌ته‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌ فۆرمی وه‌همی خه‌ڵكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان باندێكی فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ریان ده‌ستگیركرد.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنووره‌كه‌ له‌ هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان به‌ دادگا.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌و فۆرمی وه‌همی و ساخته‌ی دامه‌زراندن و دابینكردنی تراكتۆری كشت و كاڵی بۆ هاوڵاتیان سه‌ره‌داوێكیان ده‌ست كه‌وت.

هه‌روه‌ها پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو، له‌ سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانرا باندێكی(7)كه‌سی كه‌ به‌ره‌گه‌ز كوردن و یه‌كێكیان ئافره‌ته‌ به‌ناوه‌كانی

1ا م م ا /پیشه‌ پۆلیسه‌ له‌ توندوتیژی دژ به‌ ژنان له‌ ده‌ربه‌ندیخان و دانیشتووی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌.

2 ف م م س/پیشه‌ یاریده‌ده‌ری پزیشكی له‌ ناحیه‌ی وارماوه‌ و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.

3م ح غ ح ێ /پیشه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ساوایان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌ و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور .

4 ز ا م م /پیشه‌ پۆلیس له‌ لیوای سێی به‌رگری فریاكه‌وتن و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.

5/ ف ك م م س / پیشه‌ كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.

6/ ز م م ح ا / پیشه‌ كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.

7/ ف ق م ا  / پیشه‌ كاسب و دانیشتووی ناوچه‌ی شاره‌زوور.

ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك و له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی نهێنی و ساخته‌ هه‌ستاون به‌ درووستكردنی فۆرمی دامه‌زراندن و فۆرمی دابینكردنی تراكتۆری كشت و كاڵی و له‌ شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و كفری ئه‌و فۆرمانه‌یان به‌ پاره‌ دابوو به‌ سه‌دان كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رفۆرمێكدا بڕی(150,000)دینار تا وه‌كو(1.500,000)دیناریان له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتبوو.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌ندیك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ پله‌ی وه‌زیفیان بۆ ئه‌و ساخته‌كاری و فریودانه‌ به‌ كارهێنابوو بۆیه‌ سه‌دان كه‌س كه‌وتبووه‌ داویانه‌وه‌.

له‌ سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ به‌ پێی ماده‌ی(456)ی س ع ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia حه‌یده‌ر زه‌نگه‌نه‌- گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket