riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا

کوردستان 12:32 PM - 2019-12-16
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-12-2019 ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌رله‌ به‌ستنی كونگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به‌ست و تاوتوێ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف نێرویی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی خۆی ئه‌نجامدا كه‌ بوونه‌وه‌یه‌كی ئیجابی بوو.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی كرا.

نێره‌ویی سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وتیشی: له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كڕێز و ته‌بایی ناو یه‌كێتی پاراستووه‌ و بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانی له‌یه‌كتر نزیك كردووه‌ و بێ لایه‌نی خۆی پاراستووه‌ و كاری بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌ناو ڕێزه‌كانی یه‌كێتیدا كردووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket