riklam

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیران

کوردستان 12:19 PM - 2019-12-16
.

.

شەوی رابردوو سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران.

بەهۆی ئەو تەمومژەی شەوی رابردوو هەولێری گرتەوە و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران و تا ئێستا هیچ فڕۆكەیەك لەو فڕۆكەخانەیەوە نەفڕیوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە شەوی رابردووەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ لەهەوادا تەمومژ رووی لە ناوچەكە كردووە و بەوهۆیەوە لە زۆربەی ناوچەكان رێژەی 90%ی تێپەڕاند، هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش هۆشداریدا لەبارەی دۆخی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێم.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket