جۆر و شێوه‌كانی بوونی كاریكاتێر له ڕۆژنامه‌گه‌ریدا
ئەدەب وهونەر 11:15 AM - 2019-12-16.
(به‌شی 9)
وێنه‌ی كاریكاتێریی ده‌توانێت له ڕۆژنامه‌گه‌ری خولاودا به چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه بوونی هه‌بێت، به گوێره‌ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی یان ئاماژه زۆره‌كانی تره‌وه، له نێو ئه‌و شێوانه‌شه‌وه ده‌توانین باس له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین: 1- گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ. 2- كاریكاتێری بڵاوكراوه له گۆشه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تردا. 3- كاریكاتێری وه‌رگیراو له ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه. 4- كاریكاتێری به‌رگ له گۆڤاره‌كاندا. 5- ئه‌و كاریكاتێره‌ی ده‌بێته سیمبولێك (لۆگۆ) بۆ بڵاوكراوه‌كه. 6- ئه‌و كاریكاتێره‌ی هاوشانه له‌گه‌ڵ ناونیشانی گۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا. 7- چیرۆكه كاریكاتێر (كۆمیكس). 8- كاریكاتێری ئاوێته (زنجیره).
9- كاریكاتێر له رێكلامه بازرگانیه‌كاندا:
زۆرجار له ڕۆژنامه‌كاندا رێكلامی بازرگانی بۆ كه‌لوپه‌لی جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی دارایی زیاتر، زۆربه‌ی ئه‌و رێكلامانهش وێنه‌ی كاریكاتێری به‌كاردێنن، كه كاریگه‌ری خۆیان له‌م بواره‌دا سه‌لماندووه.
زۆربه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی له رێكلامه بازرگانیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه ناچنه قاڵبی هونه‌ری شێوه‌كاری گاڵته‌جاڕ، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ ئه‌وه به‌كارهاتوون له‌به‌ر توانایان له ڕاكێشان و سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی، و زینده‌گی به‌خشین به رێكلامه‌كه و وا له خوێنه‌ر ده‌كات خۆی لێ لانه‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له ئاژانسه‌كانی رێكلامكردن له بابه‌ته‌كانیاندا ناوه‌ڕۆكی گاڵته‌جاڕی به‌كاردێنن، و پاڵه‌وان بۆ رێكلامه بازرگانیه‌كان دروست ده‌كه‌ن، وه‌كو كاره‌كته‌ری كاریكاتێری (فایدۆ دایدۆ) كه له رێكلامه بازرگانیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی سێڤن ئه‌پ به‌كاردێت، تا وایلێهاتووه ئه‌م كاریكاتێره ته‌نیا له رێكلامه ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو له رێكلامه تهلهڤزیۆنیهكانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، وێنه‌ی كاریكاتێری بۆ مه‌به‌سته‌كانی پروپاگه‌نده‌ی بازرگانی ته‌نیا به رێكلام وازی نه‌هێنا، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی به‌زاند تا ببێته سیمبولێك بۆ كاڵایه‌كی دیاریكراوی بازرگانی، وه‌كو په‌نیری (لاڤاژ كیری – مانگا ده‌م به پێكه‌نینه‌كه) بۆ نمونه، هه‌ر ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگری ناوه‌ڕۆكێكی پێكه‌نیناویه، و زۆرێكیش له كه‌لوپه‌لی تری بازرگانی، به‌تایبه‌تی خۆراكه‌كان.
10- كاریكاتێری ته‌له‌ڤزیۆنی:
كاریكاتێری ته‌له‌ڤزیۆنی جیاوازه له فیلمه كارتۆنیه‌كان، ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیشمانه له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌وه، ئه‌و به‌رنامه تایبه‌تانه‌ن كه بوونه‌ته دیارده‌یه‌ك له جیهانی ته‌له‌ڤزیۆندا له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه، كه چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك په‌یدابوون وه‌كو ( رووداوه‌كان به كاریكاتێر) و (كه‌سایه‌تی ئه‌مڕۆ) و چه‌ند هاوشێوه‌ی تریشیان، كه كاریكاتێریستێك هه‌ڵده‌ستێت به كێشانی كاریكاتێرێك سه‌باره‌ت به رووداوێكه‌وه یان وێناكردنی كه‌سایه‌تیه‌كه‌وه له‌به‌رده‌م هاوێنه‌ی كامێراوه، ئه‌م شێوه‌شمان خسته لیستی شێوه‌كانی كاریكاتێره‌وه، له‌به‌رنه‌بوونی هیچ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، و ده‌شێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامهكانیشدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م شێوه‌یه ناتوانێت شان له شانی كاریكاتێری بڵاوكراوه له ڕۆژنامه‌كاندا بدات، چونكه كاتی پێویست دابین ناكات بۆ بینه‌ران بۆ شیكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كه و هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵه شاردراوه‌كانی نێو كاریكاتێره‌كه ئه‌گه‌ر بوونیان هه‌بوو، خه‌سڵه‌ته ئهرێنیهكانیشی له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، كه سوودی فێركاری و ڕۆشنكردنه‌وه‌ی هه‌یه، و توانای بینینی هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی كاریكاتێره‌كه بۆ بینه‌ر دابین ده‌كات، چێژتنی ئیستاتیكی گه‌شه‌پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی تری كاریكاتێر به شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌ندرێن خۆشناو
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25