riklam

دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری 10:57 AM - 2019-12-16
.

.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، ئەنجومەنی دادوەری و كەمئەندامان دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سبەینێ سێ شەممە 17-12-2019 وەزارەتەكانی سامانە سروشتیەكان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەوقاف و كاروباری ئاینی مووچە وەردەگرن.

دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی راگەیاند و بەپێی خشتەكەش تا رۆژی دوو شەممە 23-12-2019 مووچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێن.

 هەربەپێی خشتەكە لەم هەفتەیەكدا بەشێكی زۆر لە وەزارتەكان مووچە وەردەگرن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket