riklam

كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی بۆلتۆن بەسەردەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:24 AM - 2019-12-16
.

.

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا سەردانی شاری بۆڵتۆنیان كرد و لەگەڵ كەرتی شارەكە كۆبوونەوە.

رۆژی 15-12-2019 وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەپێكھاتبوون لە قەیس قاسم لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بە دواداچوون و حاجی ئاسۆ بەرپرسی راگەیاند سەردانی شاری بۆڵتۆنیان كرد و لەگەڵ كەرتی شارەكەدا كۆبوونەوە.

سەرەتای كۆبونەوەكە بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەھیدان دەستیپێكرد و دواتر قەیس قاسم لێپرسراوی كۆمیتە باسێكی وردی كرد لەسەر بارودۆخی ناوچەكە و یەكێتی و ئامادەكاریەكانی كۆنگرە.

پاشان حاجی ئاسۆ باسێكی لە راگەیاندنی یەكیتی كرد لەبەریتانیا و داوای لە ئامادەبووانكرد پاڵپشتی راگەیاندنی یەكیِتی بكەن.

هاوكات شێخ ئیسماعیل باسێكی وردی لەسەر رێكخستنەكان كرد لەبەریتانیا و ئەو گەشە سەندنەی كەلەم ماوەیەدا بەخۆیەوە بینیوە بەردەوام بەرەو لوتكە لەھەڵكشاندایە دواتر داوای لە ئامادەبوان كرد كەپاڵپشتی لە رێكخستنەكانیان بكەن و ھەڵی بەرەو پێشچوونی بدەن .

PUKmedia ئیسماعیل لەتیف

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket