ئه‌مـڕۆ له مـێـژوودا
جیهان 08:41 AM - 2019-12-16.
رووداوه‌كان:
1899: دامه‌زراندنی یانه‌ی (ئه‌ی سی میلان)ی ئیتالی له‌سه‌ر ده‌ستی هیربرت كیلبن.
1900: له ئه‌نجامی رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر مۆركردنی نێوان شانشینی فه‌ره‌نسه و شانشینی ئیتالیا، ئیتالیا دانی‌نا به داگیركردنی تونس له لایه‌ن فه‌ره‌نسه و فه‌ره‌نسه‌ش دانی‌نا به ئیتالیا له‌سه‌ر ته‌رابلوسی خۆرئاوا.
1916: تیرۆركردنی قه‌شه‌ی روسی (گریگۆری راسپۆتین) له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوماقوڵانی روسیا، ئه‌وانه‌ی كه له هه‌وڵدابوون بۆ سنوردانان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌سه‌ر خێزانی ده‌سه‌ڵاتداردا.
1924: بڕیاری سنوری له نێوان توركیا و عیراق به پێی هێڵی برۆكسل له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان پشتگیری لێكرا.
1925: دادگای كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له شاری (لاهای) هۆڵه‌نده بڕیاریدا به لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به حكومه‌تی شانشینی عیراقه‌وه و سه‌رپه‌رشتیكردنی له لایه‌ن به‌ریتانیاوه و به مه‌رجێك مافه‌كانی كورد دابێن بكه‌ن كه له‌و كاته‌دا 80%ی دانیشتوانی موسڵ كوردبوون.
1938: روودانی ناكۆكی له نێوان یه‌كێك له بازرگانان و یه‌كێك له پاسه‌وانانی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له كوێت كه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه دوای چه‌ند رۆژێك.
1945: گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له شاری مه‌هاباد ئه‌نجامدرا و ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌وه.
1946: رووخانی كۆماری مه‌هاباد له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی ئێران و قازی محه‌مه‌د و سه‌یفی قازی و حاجی باباشێخ و سه‌رۆكه‌كانی تر خۆیان دابه‌ده‌سته‌وه.
1950: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) له هه‌ولێر له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی لقی هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی م. عیزه‌دین فه‌یزی و عه‌بدولمه‌جید حه‌سه‌ن.
1969: په‌رله‌مانی به‌ریتانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگیدا له به‌رژه‌وه‌ندی سزای له‌سێداره‌دان له حاڵه‌تی تاوانه‌كانی كوشتندا.
1971: به‌حره‌ین سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند له به‌ریتانیا و ئه‌وه‌ش دوای 110 ساڵ له داگیركاری به‌ریتانیا.
1988: ده‌سپێكی گفتوگۆی فه‌رمی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی رزگریخوازی فه‌له‌ستین.
1991: سه‌ربه‌خۆیی كۆماری كازاخستان له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1998: ده‌سپێكی كرده‌ی سه‌ربازی (رێوی بیابان) كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا دژ به عێراق ئه‌نجامیاندا، ئه‌وه‌ش به بۆردومانكردنی ئامانج و شوێنه هه‌ستیاره‌كان به موشه‌كی (كروز) و ئه‌و كرده‌یه 3 رۆژی خایاند.
2002: رۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌بو عه‌بدوڵای شافیعی ئه‌میری ئه‌نسار ئیسلام كوژراوه.
2002: كۆنگره‌ی له‌نده‌نی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی ده‌ستیپێكرد كه هه‌موو لایه‌نی رامیاری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و نوێنه‌ری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و توركیا و كوه‌یت و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌شداریان تێداكرد.
2004: مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو كۆنفرانسی فراوانی بۆ كادیر و كارمه‌ندانی ده‌ستگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو له هه‌ولێر سازكرد.
2007: هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقی ئاسایشی شاری به‌سره‌یان له هیزه‌كانی به‌ریتانیا وه‌رگرته‌وه.
2008: دادگایكردنی ژماره‌یه‌ك له چه‌ته‌كانی (ئه‌رگه‌نه‌كۆن) له توركیا ده‌ستیپێكرد.
2010: هێڵی (ئاسمانی – كرماشان) سلێمانی كرایه‌وه.
2012: كچێكی گه‌نجی هیندی دوچاری لێدان و هه‌تكی به كۆمه‌ڵ بوویه‌وه له (دلهی) پایته‌ختی هیند، كه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان له وڵات‌دا.
2013: (میشال باشیلی) بوو به سه‌رۆكی (چیلی) بۆ جاری دووه‌م به‌دوای یه‌كدا نا.
له‌دایكبوون:
1485: كاسرین ئه‌راگۆن، ژنی هنری پێنجه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1775: جایم ئوستن، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1776: جون فیلهلم رایته‌ر، زانای كیمیای ئه‌ڵمانی.
1790: مه‌لیك لیوبولدی یه‌كه‌م، مه‌لیكی به‌لجیكا.
1863: جۆرج سانتیانا، فه‌یله‌سوف و نوسه‌ر و شاعیر و رۆماننوسی ئیسپانی/ ئه‌مریكی.
1866: فاسیلی كاندینسكی، نیگاركێشی روسی.
1882: زولتان كودالی، مۆسیقاری هه‌نگاری.
1902: رافائیل ئه‌لبرتی، شاعیری ئیسپانی.
1917: ئارسه‌ر سی كلارك، نوسه‌ری ئینگلیزی.
1928: فیلیپ ك.دیك، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1952: فرانشیسكۆ گراتسیانی، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئیتالی.
1963: بنجامین برات، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1967: میراندا ئوتو، ژنه ئه‌كته‌ری ئوستورالی.
1972: زیلیكۆ كالاچ، گۆڵچی تۆپی پێی ئوسترالی.
1975: سامح حسێن، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: سیلفان دیستان، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1984: سی‌و جیمس، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1984: كنده حه‌نا، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1985: ریما فه‌زاله، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
وه‌فات:
1515: ئه‌لفۆنسۆ دی ئه‌لبوكریك، دۆزه‌ره‌وه برتوگالی.
1672: مه‌لیك یانی دووه‌م، مه‌لیكی پۆڵه‌نده.
1774: فره‌نسوا كینای، ئابوریناسی فه‌ره‌نسی.
1916: گریگۆری راسپۆتین، قه‌شه‌ی روسی.
1945: فومیمارۆ كونویه، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1965: سۆمه‌رست مۆم، نوسه‌ری ئینگلیزی.
1989: مه‌ها سه‌بری، ژنه گۆرانیبێژی میسری.
1989: لی فان كلیف، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1991: سه‌لاحه نه‌زمی، ئه‌كته‌ری میسری.
1993: كاكویه تاناكا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
2005: مه‌حمود مه‌سعدی، نوسه‌ری تونسی.
2006: ماجیده خه‌تیب، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2009: عه‌بدولهادی بوتالب، نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری مه‌غریبی.
2011: خاید دلێر، شاعیر و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ری كورد، گۆڕه‌كه‌ی له شاری (كۆیه)یه.
2011: شێخ عیماد عفت، ئه‌مینداری لیژنه‌ی فتوا له خانه‌ی فتوادانی میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له به‌حره‌ین.
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له كازاخستان.
رۆژی سه‌ركه‌وتن و سه‌ره‌به‌خۆیی له به‌نگلادش.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28