riklam

کوردانی فەرە نسا بەردەوامن لە پشتگیری رۆژئاوا

تاراوگە‌‌ 01:45 AM - 2019-12-16
.

.

لە دوو هەفتەی رابردوودا  لە رۆژانی  شەممە رێکەوتی  7/12 و 14/12 ، کوردستانیانی  دانیشتووی  شاری  تؤلووز لە باشووری فەرەنسا ، جارێکی تر  رژانە ناو  گۆرەپان و شەقامەکانی  ئەو شارەوە  ، لەم  خۆنیشاندانە دا کە ژمارەیەکی  زۆر لە  کوردانی  هەر چوارپارچەی کوردستان  بەشداری کرد هاوکات  لەگەڵ  22  رێکخراوی  جەماوەری  و حزبی و سەندیکا چەپەکانی  فەرەنسا  لە وانە  پارتی کۆمۆنیست و  پارتی چەپ و پارتی  نوێی دژی کاپیتالیست و سەندیکای گشتی  کرێکاران و چەند بزوتنەوەیەکی تری فەرەنسی  لەوانە بزوتنەوەی  دژی  رەگەزپەرستی و بۆ هاورێیەتی نێوان گەلان، وبزوتنەوەی  رێپێوانی جهانی  ژنان ، و بزوتنەوەی لاوانی کۆمۆنیست و چەند رێکخراوێکی جەماوەری  کوردستانی  بەشدار بوون.ئ

 

ەوەی جێی  پێزانین وباسکردنە کە لە فەرەنسا  لەسەر ئاستی  حزبیی و رێکخراوەیدا  دۆستی  باشمان  هەیە و هەمیشە  لە خۆشیی و ناخۆشیدا  هاوکارمان بون و بەردەوامیش لە هەموو خۆنیشاندانەکاندا  حکومەت و سەرۆک ماکرۆن  هۆشیار ئەکەنەوە بۆ  پشتگیری  لە گەلی کورد و هەر لەسەرەتای  بەرخۆدانی شەرەڤانان لە  رۆژئاوا  لە ساڵی 2014 وە  سەرەتای شەری کۆبانێ  لە ئەنجومەنێکی  پشگیری بۆ کورد  خۆیان رێکخستوە و بەردەوام بەشداری لە خۆنیشاندانەکاندا ئەکەن.

 

رۆژی  شەممەی رێکەوتی 14/12/2019  لە رۆژی  جهانی  بۆ پشتگیری  لە بەرخۆدانی  رۆژئاوا و پشتگیری لە شەرەڤانان ، خۆنیشاندانێکی جەماوەری  بە ئامادەبوونی  کوردستانیانی دانیشتووی شاری توولوز و بێگوومان  هه موو دۆستانی دێرینی کورد  سازکراو ، لەم خۆنیشاندانەدا  پاش رێپێوانێک بە سروودی نیشتمانی و دورشمی  پشتگیری  لە خەباتی رەوای  شەرەڤانان و ژنە شەرەڤانانی  رۆژئاوای کوردستان ، نوێنەرانی  حزب و لایەنەکان ووتاری  خۆیان تایبەت بەو رۆژە پێشکەش کرد ، هەموویان  دۆستایەتی و پشگیری خۆیان دوپاتکردەوە  لە  خەباتی رەوای  گەلی کورد بە گشتی و لە بەرخودانی  رۆژئاوا  هەروەها هەموویان داوایان کرد کە  لەشکری داگیرکەری تورکیا  بە زووترین کات  بچێتە دەرەوە و تورکیا لە ناتۆ  دەرکرێت و داواکرا کە نەتەوە یەکگرتوەکان بەزووترین کات و بە پەلە ناوچەیەکی ئەمنی و قەدەغە کردنی بۆپباردمانکردن لە باکووری سووریا دابین بکرێت ، هەروەها ووتاری  کۆمیتەی  رێکخستنەکانی فەرەنسا  لەلایەن  هەڤاڵ حەمە عوسمان  بەرپرسی  کەرتی باشووری  کۆمیتەی فەرەنسا و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیتە خوێندرایەوە تێدایە  دەوری پێشمەرگە و شەرەڤانان  دژی  داعشی  بە  بیر ئامادەبوان هێنایەوە و  چەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد  گەلێکی ئاشتی خوازە و تینویی  دیموکراسی و  پێکەوە ژیانە لە گەڵ  هەموو میلەتانی جیهان.

 

PUKmedia راگەیاندنی  کۆمیتەی رێکخستنەکانی فەرەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket